دەوڵەتی تورکیا لە 12ی ئەیلوولی 1980دا کوودەتایەکی سەربازی ئەنجام دەدات و خەباتی کورد لە پێناو مافی مرۆڤ و ئازادیدا سەرکوت دەکات -بوون و شوناس و زمان و کولتووریان نکۆڵی لێ دەکرێت و دوور دەخرێنەوە. دەیان ھەزار کورد زیندانی دەکرێن. لە بەرانبەر ئەم ستەم و دڕندەیی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤدا، شۆڕشگێڕانی کورد لە 14ی تەممووزی 1982دا مان لە خواردن دەگرن؛ فیلمی 14ی تەممووز باس لە ستەم و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیا و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانی کورد لە زیندانی #ئامەد# دەکات.
$ڕۆڵەکان$
ئایسل داڵار: سەکینە جانسز
وەیسەل ئیرل: عەلی چیچەک
تەحسین ئۆزمەن: ئاکیڤ یەڵماز
نەدیم ڕۆژھات یەسیلجنار: کەمال پیر
دامڵە ساواش: مەزڵووم دۆغان
جاھیت ساھین یاڵچین: مستەفا قەرەسوو
سوات ئوستا: محەمەد خەیری دوورموش
بولەنت کەسەر: ئەسەد ئۆکتای یلدران
$نمایشەکان$
ئەم فیلمە تاوەکوو ئێستا 2024 لە زیاتر لە 100 شوێن نمایش کراوە و بەشداری زۆر فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کردووە، بەشێک لەوان بریتین لە:
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامێڕائێمەیج CAMERIMAGE (لە بەشی نمایشی تایبەتیی سینەمای جیھان)
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لاپاز La Paz
فێستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەمای جیھان
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سکاندیناڤیا SCANDINAVIAN
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی تگێن Tagen
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەڕڵین
فێستیڤاڵی فەرھەنگی کوردیی نۆرمبێرگ
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن
فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی ئەستەمبوڵ
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕیۆ دێ ژانێرۆ
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دنیای کۆمەڵایەتی Social World
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی میلان
ساڵی 2020 لە مۆسکۆ
ساڵی 2018 لە سینەما سالم لە #سلێمانی#
2017 لە نەرویژ
$خەڵاتەکان$
1-براوەی خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین وێنەگریی سینەمایی فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی (Freedom) لە ئەمریکا بۆ ساڵی 2019.
2-بەربژێری باشترین نووسەر بۆ ئیلھام بەکر و محەمەد ئەمین ئەنگیزەک و مەتین ئەور لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەڵتەرناتیڤ (Alternative Film Festival) بۆ ساڵی 2019.
3-براوەی خەڵاتی تایبەتیی دادوەران بۆ باشترین وێنەگری سینەمایی (توورەج ئەسڵانی) و خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ سەرجەم ئەکتەرانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بۆ ساڵی 2018.
4-براوەی خەڵاتی ڕێزلێنانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی بۆ ساڵی 2018.
5-براوەی خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی و باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کرالا (Kerala)
6-براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان بۆ فیلمی یەکەم لە فێستیڤاڵی خەڵاتەکانی وێنەگرانی کەنەدایی.
براوەی شەش خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی پێنج قاڕە. [1]