دەست بۆ پووشکە نەبردن
وتراویشە: پەنجە لە ئاو نەکردن، جاری وا هەیە مرۆڤ هەر بۆخۆشیی دەست دەخاتە ناو ئاوەوە بۆ فێنکایەتی دڵ و دەروونی خۆی، پوشکەش کە کێشی زۆر سووکە و هیچ ئەزیەتی پێوەناکێشرێت ئەگەر دەستی بۆ ببەییت و لە شوێنی خۆی لایبدەیت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک خۆی لە هیچ کارێک نەدات و دەست بۆ هیچ نەبات بە تەوسەوە پێی دەوترێت: دەست بۆ پووشکە نەبردن واتە: دەستی بۆ پوشکەیەکیش نەبرد. [1]