دونیا سوژن فرۆش بێت خوا ڕسقی کەس نابڕێ
وتراویشە: خودا ئاگای لە مار و مێرووە، دونیا لێرەدا هەموو خەڵکی گۆی زەوی دەگرێتەوە، ئەگەر دانیشتووانی سەر زەوی یەک کار و کاسبی بکەن ئەویش سوژن فرۆشی بێت، ئەوا کەس لە برسان نامرێت و هەرکەسەی ڕسق و ڕۆژووی خۆی پێ دەبڕێت بۆیە وتراوە: دونیا سوژن فرۆش بێت خوا ڕسقی کەس نابڕێ.[1]