یەکێکە لە شارەکانی باکووری پارێزگای #کرماشان#. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی هەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی #شاهۆ# و ئاتەشگادایە. بە هۆی شێوی سازکردنی تایبەتی خانووەکان ئەم شارە بە هەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شارە ئاو و هەوایەکی خۆشی هەیە. هێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی (پاو) وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە بە دوو زاراوەی هەورامی، سۆرانی و جافی دەئاخاوێنن؛ کە ئەوانی بە زاراوەی جافی قسە دەکەن لە گوندەکانی پاوە نیشتەجێن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,161 جار هاتیە دیتن