تاهیر بەهجەت کوڕی مەلا مەحمودی کوڕی مەلا محەمەد ئەمینی #مەریوان#ییە. ساڵی 1902 لە#سلێمانی# لەدایک بووە. ساڵانی 1930-1938 لەگەڵ مستەفا سائیب دا پڕۆژەی نەشرییاتی (کوردی -مەریوانی) جێبەجێ کرد و گەلێ بەرهەمی ئەدەبی و مێژووی گرنگیان لەفەوتان ڕزگار کرد. ساڵی 1938 بەیارمەتیی ئەمین زەکی بەگ ناوی خرایە لیستی ئەو خوێندکارانەوە کە حکومەتی ئێراق لەسەر بودجەی خۆی بۆ خوێندن ناردنیە دەرەوە و لەئەمریکا کۆلیژی پزیشکی تەواوکرد. پاش تەواوکردنی خوێندن، تاهیر بەهجەت مەریوانی ساڵی 1951 گەڕایەوە ئێراق و پاش ماوەیەک سەفەری کردەوە و لە ساڵی 1968 دا جارێکی تر گەڕایەوە ئێراق. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1971 لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. ئەم نووسەرە گەورەیە لەسەرەتای چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانیدا زیاتر بایەخی بەئەدەب و زمان و مێژووی کورد ئەدا، بەڵام پاش خوێندنی پزیشکی، بابەتی زانستی بۆ گۆڤاری نزار و بڵاوکراوەکانی تر ئەنووسی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,277 جار هاتیە دیتن