شارەدێی دارەتوو سەربە پارێزگای #هەولێر#ە و ژمارەی دانیشتوانەکەی (35.037) سەره. ئەم شارەدێیە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر بە دووری 5.2 کلم، 20 گوند لە خۆ دەگرێت و سەربە شارۆچکەی دەشتی هەولێرە، ناوی شارەدێی دارەتوو وەرگیراوە لە ناوی گوندی دارەتوو کە ئەم گوندە لە بیرێک و چەند دار توویەک لە دەوری پێک بەڵام ڕژێمی بەعس لە 20-04-1987 ئەم گوندەی وێران کردووە و لە نزیکی کۆمەڵگەی دارەتووی دامەرزاند کە دانیشتووانەکەی زۆربەی خەڵکی #کەرکووک#ن، لە 03-04-2002 ئەم کۆمەڵگەیە کرا بە شارەدێ لەلایەن حکومەتی هەرێم، خەڵکەکەی خەریکی جوتیاری و بازرگانین و باری ئابوورییان باشە، سنوورەکانی شارەدێی دارەتوولە لای باکووری شاری هەولێرە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە) و لەلای باشووری شارەدێ قوشتەیە ئێستاش 30% ی خەڵکی گوندەکان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و ئەم گوندانەش تا ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە، (بێستانەی بچووک، دارەتووی پێشوو، کونە گورگ) ، لەم ناوچەیە چەند کارگەیەک هەیە دەکەوێتە سنووری (کارگەی غاز و کارگەی بەفر) .
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,562 جار هاتیە دیتن