ساڵی 1962 لەگوندی کوڵەجۆی ناوچەی زەندئابادی #کفری# لەدایکبووەو سەرکەوتوانە قۆناغەکانی خویندنی بریوە و دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی #سلێمانی#یە و لەو ماوەیەشدا ڕۆڵی گرنگی بینیوە لەکۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری خویندکاران لەدەوری ڕیکخستنە نهینییەکان، لە 1978 پەیوەندیکردووە بەریکخستنەکانی (ی.ن.ک) و لە 1980 ڕیکخراوی شەهید (بەنرخ)ی لەناوچەی زەندئاباد دروستکردووە، ساڵی 1983 بووە بە پیشمەرگەوە لەسنووری لقی دووی یەکیتیی شۆرشگیرانی کوردستان، پاشان گواستراوەتەوە بۆ سنووری تیپی (51)ی #گەرمیان# و لە 1984 لەسورداش بەشداریی خولی پەیمانگای کادیرانیکردووە، ساڵی 1985 کراوەبە کارگیری ناوچەی شۆرشگیران لەتیپی (53)ی شیروانە، لەشاڵاوەکانی 1988 خێزانەکەی و (2) براو (2) خوشکی ئەنفالکراون.
لەراپەرینی 1991 بەشداریی ڕزگارکردنی گەرمیانی کردووەو پاشان کراوەبە سەرتیپ لەبەتالیۆنی زەندئابادو لە دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی کوردستان کراوە بەجێگری فەوج، ساڵی 1997 جارێکی تر گەراوەتەوە ڕیزەکانی ڕێکخستن و بووە بەکارگێری کۆمیتەی ڕێکخستنی #کەلار#و سەرپەرشتیاری کۆمیتەی ڕێکخستنی زەندئاباد، ساڵی 2000 بووەتە لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی کفری، بەشداری چالاکانەی هەبووە لەپرۆسەی ئازادیی عیراق و ڕزگارکردنی ناحییەکانی قەرەتەپەو جەبارەو #جەلەولا#و سەعدییەو شارەبان ڕۆڵێکی باشیشی هەبووە لەپێکهێنانی کۆمیتەکانی جەبارەو قەرەتەپەو بۆ ماوەیەکیش سەرپەرشتیاری هەردوو کۆمیتەکە بووەو دواتر کراوەتە کارگێری مەڵبەندی (11)ی گەرمیان و لێپرسراوی ناوەندی گەرمیانی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بووەو لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) دا لە 2006 هەڵبژێردراوە بەجێگری مەڵبەندی ڕێکخستنی (26)ی کفری.
بەداخەوە لە #11-12-2008# لەکردەوە تیرۆریستییەکەی ناو چێشتخانەی عەبدوڵڵا لە #کەرکووک# شەهیدبوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,657 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!