پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
عومەر مەعروف بەرزنجی
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عومەر مەعروف بەرزنجی

عومەر مەعروف بەرزنجی
ژیان و بەرهەمەکانی...
نووسەر کوڕی خوالێخۆشبوو (مەعروف ئەحمەد بەرزنجی 1905 – 04-05-1970) یە. باوکی یەکێک بووە لە خوێندەوارو ڕووە ناسراوەکانی بەرزنجە و هاوەڵ و دۆستی نزیکی -- شێخی نەمری بەردەقارەمان -- بووە، لە ساڵی 1946 دا لە ئاوایی بەرزنجە لە دایکبووە، سێ پۆلی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی – بەرزنجە – خوێندووە و دواتر بە ماڵەوە هاتوونەتە سلێمانی و چووەتە قوتابخانەی – مەڵکەندی – ئەو سەردەمە کە دەکەوتە گەڕەکی سابونکەران.
ساڵی 1965 بووە بەمامۆستاو لەچەندین قوتابخانەی دەرەوەو ناوەوەی سلێمانیدا وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە، بۆنموونە:
ئیسکان، قەشان، ماوەت، گێڵدەرە، قەمچووغە، چەقژ، وێڵەدەر، کانی پانکە، مەولانا خالید، ناوەندی ڕۆژهەڵاتی کوران، ناوەندی بابانی ئێواران، ناوەندی پەیامی کچان، ناوەندی کوردستانی کچان، دواناوەندی بناری کچان، ناوەندی تووی مەلیکی کچان.
لە دەورو بەری شۆرشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەستەیەک هاورێ و قوتابی بوون وەک شەهیدی قوتابیانی کوردستان – محەمەد سدیق عەبدولڕەحمان پێنجوێنی – و نەوشیروان مستەفا و قادر شەریفە کوردە و شەرەف محێدین و بەکر حسێن و بەختیار عەزیز فەرەج و بەهادین علی حسێن و عەلی توانا و ڕەوف حەسەن، ئەمانە پێکەوە بوونە هاورێی سیاسەت و هۆگری خوێندنەوەو نووسین و هاوەڵی کتێب، ئەمانە بێجگە لە بەختیار و ڕەوف هەموویان سەربە یەکیەتی قوتابیانی کوردستان بوون.
لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13)
ساڵی و لە ژ 97 ی ڕۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.
لە ناو بنەماڵەیەکی خوێندەوار و دۆستی کتێبدا پێگەیشتووە، خوالێخۆشبووی باوکی و هەردوو براگەورەکەی (عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی) و یاساناسی خوالێخۆشبوو (عوسمان مەعروف بەرزنجی) و مامۆستای خوالێخۆشبوو (محەمەدلاو محەمەد عەلی بەرزنجی) پورزای کە یەکێک بووە لە مامۆستا دەرکەوتووەکان و لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژ، دەوری دیارییان لە هاندان و ڕێنمایی کردنیدا بووە.
ساڵانی 1960 – 1961 جگە لە بڵاو کردنەوەی بابەتی ئەدەبی و سیاسی، دەورێکی سەرەکی بووە لە نووسین و بەریوەبردنی گۆشەی (قوتابیانی کوردستان) ی ڕۆژنامەی (دەنگی کورد) کە لەشاری بەغداد لە لایەن (عومەر جەلال حەوێزی) یەوە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەکرایەوە. لەو گۆشەیەدا کە بەناوی (ع. تینو) دەینوسی، چەندین بابەتی پەیوەندیداری سەبارەت بە خەبات و پێویستی بوونی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بڵاو کردووەتەوە. تەنانەت لەکاتی بەستنی دووەم کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقڵاوە کە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15 ی ئابی ساڵی 1960 دا بەسترا، نووسەر یەکەم کەس بووە کە لە ڕۆژنامەی (دەنگی کورد) داو لە گۆشە تایبەتییەکەی (قوتابیانی کوردستان) داو بە ناونیشانی (کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقلاوە و لەم کۆنگرەیەدا سەرنجێک)، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی بۆقوتابیانی کوردستان کردووە و پێشنیارەکەیشی لەلایەن سەرکردایەتی ئەو سەردەمەوە پەسەند کراوە.
نووسەرلەساڵی 1959 بەدواوە لەم ڕۆژنامەو گۆڤارانەدا بەرهەمی بەزمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بابەتەکانیشی بەزۆری سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبییە وەک : (پێشکەوتن، هەتاو، ژین، دەنگی کورد، ڕۆژی نوێ، بروا، هیوای کوردستان، نووسەری کورد، ڕۆژی کوردستان، هەولێر، برایەتی، پاشکۆی عێراق، دەفتەری کوردەواری، بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، بیری نوێ، کاژاو، مامۆستای کورد، کوردستانی نوێ، النور، التڕخی، العراق، گوڵان العربی).
نووسەر جگە لە ناوی ڕاستەقینەی خۆی لە سەرەتاوە تائێستا بەم ناوانەیش بابەتی بڵاو کردووەتەوە : (ع. تینو، ئارام، خوێندەوارێک، ئاراس، ئاسۆ، ع. بەرزنجی)
ساڵی 1995 گۆشەیەکی تایبەتی بە ناونیشانی (بەڵگەی زیندوو) لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا هەبووە، گۆشەکە ڕۆژانی دووشەممە و هەینی بڵاو دەکرایەوە، دوای سی و شەش ئەڵقە (فریاد ڕەواندزی) و هەندێکی تر بابەتەکەیان پێ هەزم نەدەکرا و (عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)یش بەردەوام لە گۆشەکەی دەخوێند، بەم پێیە گۆشەکە ڕاگیرا و گۆشەیەکی مردوویان هێنایە شوێنی. (ساڵی 2010 بابەتەکانی ئەو گۆشەیە کۆکرانەوە و بەناونیشانی بەڵگەی زیندوو بە پێشەکییەکەوە و لە کتێبێکی تاییبەتیدا بڵاو کرایەوە).
لە ساڵی 2006داو بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستان و سەبارەت بە کتێبی (نوربەخشی) کۆی شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی مەدالیای زێڕینی پێشکەشکراوە.
بیبلیۆگرافیای بەرهەمەکانی نووسەر
یەکەم : کتێبی چاپکراو
1 – لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغداد، 1978
2 – لێکۆڵینەوەی هونەری یان هەڵبزارکاندن ؟ لە بڵاوکراوەکانی دەفتەری کوردەواری، چاپخانەی عەلا، بەغداد، 1978
(باسێکی ڕەخنەییە سەبارەت بە هەڵە و کەم و کووڕییەکانی کتێبی - چیرۆکی هونەری کوردی – حسێن عارف --)
3 – سەرجەمی بەرهەمەکانی مارف بەرزنجی شەهید، کۆکردنەوەو ساغکردنەوەو پێشەکی و پەراوێز، بە هاوکاری و کۆششی ئەندازیار سامان مارف بەرزنجی، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، 1993
4 – عوسمان مەعروف بەرزنجی، یاساناس و ڕۆشنبیر و مرۆڤ، سلێمانی، 1997، (کۆمەڵێ بابەتی جیاوازە بەبۆنەی کۆچی دوایی و چلەی عوسمان مەعروف بەرزنجی یەوە ئامادەکراوە
5 – مەحموودخانی دزڵی – شۆرشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – بابەتێکی مێژووییە، چاپی یەکەم، سلێمانی 1997، چاپی دووەم، سلێمانی 2002
6 – برایم ئەحمەد لە کارە زانستی و ئەدەبییەکانی پرۆفیسۆر دکتور مارف خەزنەداردا، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2004
7 – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2006
8- نوربەخشی، شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2006
9- برایم ئەحمەد، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، سلێمانی، 2007
10 – فازیل موحەمەد عیرفان، کۆی بەرهەمە ئەدەبیەکانی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2009
11- بەڵگەی زیندوو، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، 2010
دووەم : وەرگێران
1 – جوگرافیای ئابووری بۆ پۆلی شەشەمی ئەدەبی، بەهاوکاری مامۆستایان خەسرەو مستەفا و عەبدولکەریم شێخانی، بەغدا، 1983
2 – سەرەتاکانی کۆمەڵزانی و فەلسەفە بۆ پۆلی پێنجەمی ئەدەبی، بە هاوکاری دکتۆر ئیحسان فوئادو ڕەئوف حەسەن، بەغدا، 1990
سێیەم : بەرهەمی ناو ڕۆژنامەو گۆڤارەکان
نووسەر لە ساڵی 1959 بەدواوە چەندین بابەتی لێکۆڵینەوەو ڕەخنەی ئەدەبی و وتاری سیاسی و بابەتی مێژوویی و وتاری هەمەرەنگی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەزمانی کوردی و عەرەبی بڵاو کردووەتەوە، تۆمارکردنی هەموویان و پێشچاوخستنی بیبلیۆگرافیایەکی تەوا و لاپەرەیەکی زۆر دەگرێتەوە، بۆیە لێرەدا تەنیا چەپکێ لەو بابەتانە دەخەینە ڕوو، دیارە ئەم کتێبەیش بە باشترین سەرچاوە دەزانین بۆ پاراستنی ئەم بیبلیۆگرافیایە:
1 – یادی سێ ساڵەی شێخ مەحمودی نەمر، ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ژ 97، دووشەممە، 23 ی تشرینی دووەمی 1959.
2 – بۆ حەسەن تۆفیق، پێشکەوتن، ژ111، شەممە، 17 ی مایسی 1960.
3 – باری ئێستای ئەدەبی کوردی، ڕۆژنامەی هیوای کوردستان، ژ 12، یەک شەممە، 7 ی ئابی 1960.
4 – بوونی یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێویستییەکی ئەمڕۆمانە، ڕۆژنامەی دەنگی کورد، ژ16، دووشەممە، 15 ی ئابی1960 بەناوی (ع. تینو)
5 – بێخودی شاعیر، دەنگی کورد، ژ 21، 26 ی ئابی 1960.
6 – گوڵێکی کەم تەمەن بوو، گۆڤاری هەتاو، ژ184، 31 ی ئابی 1960 (ئەم بابەتە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی یەوە نووسراوە).
7 – دیسان، ڕۆژنامەی بڕوا، ژ 7، 1 ی ئەیلولی 1960 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆچی دوایی مامۆستا ڕەفیق حیلمی) یە.
8 – یادی شۆڕشی چواردەی تەمووز، ڕۆژنامەی بڕوا، ژ 2 – 3، تەمووزی 1960.
9 – یادێکی زێوەر، دەنگی کورد، ژ 58، پێنج شەممە، 10 ی تشرینی دووەمی 1960.
10 – منیش لەگەڵتام، بڕوا، ژ 25، 18 ی شوباتی 1961 (ئەم بابەتە سەبارەت بە مامۆستا ئەحمەد هەردی)یە.
11 – عەبدولواحید نوری، بڕوا، ژ 42، 24 ی تەمووزی 1960 (ئەم بابەتە بەناوی – ئارام – ەوە) بڵاوکراوەتەوە.
12 – تولستۆی، ڕۆژنامەی ژین، 1962.
13 – دیوانەکەی پیرەمێرد، دەفتەری کوردەواری، ژ 3، مایس و ئابی 1970.
14 – پشکۆو ڕیالیزم، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ 6، مارت و نیسانی 1972.
15 – لەسەر زەردەخەنەیەک، گۆڤاری هەولێر، ژ 1 س 3 حوزەیرانی 1972، ژ3 س 3، ئابی 1972.
16 – پشکۆ و چیرۆکی کوردی، ڕۆژی کوردستان، ژ 1 س 2، ئابی 1972.
17 – پشکۆ و ڕەخنەی ئەدەبی، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ 8، مایسی 1973.
18 – ڕەخنەیەکی ئیفلیج و شیعری سیاسی، ڕۆژنامەی بیری نوێ، 1972 (نووسینێکە سەبارەت بە بابەتێکی زانای ئەدەب خوالێخۆشبوو د. کامل حەسەن بەسیر).
19 – پشکو و القێە الکردیە، جریدە التڕخی، العدد 132 - 14ئەیلول 1972.
20 – مەحمود خانی دزڵی و لاپەڕەیەک لە مێژووی کورد، ڕۆژی کوردستان، ژ 4 س 2 حوزەیرانی 1973.
21 – کاتێک کە گەرووی مەرگ ئەکەینەوە، ڕۆژنامەی ژین، 1973 (کۆمەڵێ سەرنج و ڕەخنەیە سەبارەت بە کتێبی لە گەرووی مەرگەوەی تاهیر ساڵح سەعید).
22 – پێشمەرگە لە چیرۆکی کوردیدا، ڕۆژنامەی ژین، 1973 (کۆمەڵێ سەرنج و ڕەخنەیە لە باسێکی محەمەدی حەمەباقی).
23 – دوا وەڵامی من بۆ هەندێ سەرنجی ئاڵۆزتر، ڕۆژنامەی ژین، 1973 (وەڵامێکە بۆ محەمەدی حەمە باقی).
24 – القێە الکردیە و مسڕلە المچمون، التڕخی، 1973.
25 – ژانی گەل و سەرەتایەک لە ڕۆمانی کوردی، ڕۆژی کوردستان، ژ 5، س 2، تەمووزی 1973.
26 – الروایە الکردیە و مخاچ الشعب، جریدە التڕخی العدد 1429 فی 6/9/973
27 – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، ڕۆژی کوردستان، بەشی یەکەم، ژ 42، تشرینی دووەمی 1976، بەشی دووەم، ژ50، تەمووزی 1978.
28 – فی ژکری لگیف حامد البرزنجی، العراق، 1977.
29 – بیبلیۆ گرافیاکەی نەریمان و شەن و کەوێکی خۆمانە، بەیان، ژ 46، کانونی دووەمی 1978.
30 – گیر و گرفتەکانی لێکۆڵینەوەی چیرۆکی کوردی، پاشکۆی عیراق، ژ 14، نیسانی 1978.
31 – سەعید کابان و یەکەم چووزەرەی ڕێزمانی کوردی، بەیان، ژ 49، مایسی 1978.
32 – تیشکێک بۆ سەر دیوانی مەحوی، ڕۆشنبیری نوێ، ژ 68، حوزەیران و تەمووزی 1978.
33 – عەبدولواحد نوری فی ژکراە الرابعە و الپلاپین، جریدە العراق، العدد 717، 3 تموز 1978.
34 – عەبدولواحید نوری و ڕستێک وردە سەرنج، بیری نوێ، ژ 305، 26 ی ئابی 1978 (ئەم بابەتە بریتییە لە ڕاستکردنەوەی هەندێ هەڵەی ئەکرەم قەرەداغی و عیزەدین مستەفا ڕەسول سەبارەت بە عەبدولواحید نوری بابەتەکەیش بە ناوی -خوێندەوارێک- بڵاو کراوەتەوە.
35 – پێرەوکەکانی چیرۆکی کوردی و چەپکێ تیشک و بەسەر کردنەوە، ڕۆشنبیری نوێ، ژ 70، ئەیلول و تشرینی یەکەمی 1978 (ئەم بابەتە بریتییە لە ڕاستکردنەوەی هەندێ هەڵەی ئەکرەم قەرەداغی و سەبارەت بە چیرۆکی کوردی کە پێشتر لە هەمان گۆڤاردا بڵاوی کردبووەوە).
36 – ڕاستکردنەوە و وەڵامی ڕستێک بیرورای تایبەتی، پاشکۆی عێراق، بەشی یەکەم، ژ32، تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی 1979، بەشی دووەم، ژ 33، کانونی دووەمی 1980 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ وتارێکی فوئاد مەجید میسری کە سەبارەت بە کتێبی – لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی – کە لە هەمان پاشکۆدا بڵاویکردبووە).
37 – تێگەیشتنی ڕاستی و شوێنی لە ڕۆژنامە نووسی کوردیدا، ڕۆشنبیری نوێ، ژ78، کانونی یەکەمی 1979 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کتێبەکەی دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەدە)، دکتۆریش لە باسێکدا بە پەسەندەوە سەیری ئەم ڕەخنەیەی کردووە، (مجلە الپقافە، العدد 10، تشرین الڕول، 1980).
38 – بۆ ئەوەی ڕاستی بدرەو شێتەوە، پاشکۆی عێراق، ژ 23، کانونی دووەمی 1979 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ جەمشید حەیدەری سەبارەت بە نامیلکەی -- لێکۆڵینەوەی هونەری یان هەڵبزرکاندن --).
39 – کاروانی شیعری نوێی کوردی و ڕستێک سەرنج، بەیان، ژ 60، مارتی 1980 (ئەم بابەتە پیا چوونەوەیەکی ڕەخنە گرا نەیە سەبارەت بە کتێبی کاروانی شیعری نوێی کوردی کاکەی فەللاح).
40 – هیچ کامێکیان شیعری مەحوی نین، گۆڤاری کاژاو، ژ1، 1984.
41 – دیوانی سەفوەت و وچانێک لە ژێر سێبەری دارە ڕەشدا، نووسەری کورد، ژ3، خولی سێ یەم، تشرینی یەکەمی 1985
(ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆمەڵە شیعرەکەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای حاجی مەلا ڕەسولە کە عیزەدین مستەفا ڕەسول بە پێشەکییەکەوە چاپی کردبوو، بابەتەکە کۆمەڵێ هەڵەی ئامادەکاری ڕاستکردبووە).
42 – نامەیەک بۆ مامۆستای کورد، گۆڤاری مامۆستای کورد، ژ27، پایزی 1995.
43 – بەرکوڵێک بەرەو هەواری ڕەخنە، کوردستانی نوێ، ژ 1162، دووشەممە، 11-12-1995.
44 – ڕۆژنامەی پێشکەوتن و سەرچاوەی مێژوویی، کوردستانی نوێ، ژ1166، هەینی، 15-12-1995.
45 – ورد بیخوێنەرەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1168، دووشەممە، 18-12-1995.
46 – کەریم بەگی هەمەوەندو کاپتان بۆند، کوردستانی نوێ، ژ 1172، هەینی، 22-12-1995.
47 – چەرچڵ لە کەریم بەگی هەمەوەند دەدوێ، کوردستانی نوێ، ژ 1174، دووشەممە، 05-12-1995.
48 – گەورەیی پیرەمێردو شارستانێتی ئەدەب، کوردستانی نوێ، ژ 1184، دووشەممە، 08-01-1996.
49 – چەپکێ نامەی شێخی نەمر، کوردستانی نوێ، ژ 1190، دووشەممە، 15-01-1996.
50 – دووشاعیری گەورەو نامیلکەیەکی بچووک، کوردستانی نوێ، ژ 1194، هەینی، 19-01-1996.
51 – حسێن ناڤم و کۆنگرەی ئاشتی ساڵی 1919 لە پاریس، کوردستانی نوێ، ژ 1196، دووشەممە، 22-01-1996.
52 – گوڵی خوێناوی گۆران و گەشتەکەی زەینەب حەکیمی میسری، کوردستانی نوێ، ژ 1200، دووشەممە، 26-01-1996.
53 – باکووری کوردستان و نامەیەکی مێژوویی هێنری دوبس، کوردستانی نوێ، ژ 1203، سێ شەممە، 30-01-1996.
54 – شاری هەولێر و زمانی کوردی و حەفتا ساڵ لەمەوبەر، کوردستانی نوێ، ژ 1206، هەینی، 02-02-1996.
55 – ئەنجومەنی نوێنەران و بانگەوازی ڕەفیق حیلمی، کوردستانی نوێ، ژ 1208، دوو شەممە، 05-02-1996.
56 – کورد و هەلی مێژوویی و کوژانەوەی هیوای نەتەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1212، هەینی، 09-02-1996.
57 – فەرماندەی سوپای قەیسەری ڕووس نامە بۆ شێخی نەمری بەردەقارەمان دەنێرێ، کوردستانی نوێ، ژ1214، دووشەممە 12-02-1996
58 – شێخی نەمر وەڵامی مارشاڵ براتۆڤ دەداتەوە، کوردستانی نوێ، ژ 1218، هەینی، 16-02-1996.
59 – چوار ڕۆژ دوای شەشی ئەیلولی 1930، کوردستانی نوێ، ژ 1221، سێ شەممە، 20-02-1996.
60 – شاعیری گەورە جەواهیری پیرۆزبایی لە گۆڤاری نزار دەکا، کوردستانی نوێ، ژ 1222، 26-02-1996.
61 – تەخمیس و تەخبیسی شیعر و یادێکی مامۆستا نەجمەدین مەلا، کوردستانی نوێ، ژ 1227، هەینی، 01-03-1996.
62 - ڕۆژنامەی دەنگی کوردو گۆشەی قوتابیانی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ 1257، دووشەممە 8- 4 -1996
63 – مارف جیاوک نوێنەری هەولێر، کوردستانی نوێ، ژ 1263، یەک شەممە، 15-04-1996.
64 – مەدالیای جەنگی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ 1269، هەینی، 19-04-1996.
65 – جەژنی ڕۆژنامەنووسی کوردی و کۆمەڵێ سەرنج، کوردستانی نوێ، ژ 1269، دوو شەممە، 22-04-1996.
66 – بۆخراینە پشتگوێ، کوردستانی نوێ، ژ 1273، هەینی، 26-04-1996.
67 – ژیانی ڕاستەقینە، کوردستانی نوێ، ژ 1277، دووشەممە، 06-05-1996.
68- سێ ژمارەکەی ڕۆژنامەی بانگی حەق، کوردستانی نوێ، ژ 1283، دووشەممە 13- 5 - 1996.
69 – شێخ عەبدولقادری گوللەنەبڕ، کوردستانی نوێ، ژ 1287، هەینی، 17-05-1996.
70– عوسمان عوزێری شاعیر و نووسەر و جوانەمەرگی لەبیرکراو، کوردستانی نوێ، ژ 1288، هەینی، 01-03-1996.
71 – لە تۆفیق وەهبی یەوە بۆ دکتۆر کەمال فوئاد، کوردستانی نوێ، ژ 1292، هەینی، 24-05-1996.
72 – عوسمان چێوار هونەرمەندی خێرنەدیو، کوردستانی نوێ، ژ 1297، هەینی، 31-05-1996.
73 – عەبدوڵڵا جەوهەر و ئاواتێکی بێدەنگ، کوردستانی نوێ، ژ 1299، دوو شەممە، 03-06-1996.
74 – کتێبەکەی هامڵتن و ڕەوتی ڕۆژنامەنووسی کوردی، کوردستانی نوێ، ژ1303، هەینی، 07-06-1996.
75 – مێجەرسۆن ئەفسەری سیاسی و ڕۆژهەڵاتناس، کوردستانی نوێ، ژ 1309، هەینی، 14-06-1996.
76 – ئیسماعیل حەقی شاوەیس خەباتکار و نووسەری بە دیمەن، کوردستانی نوێ، ژ 1313، دوو شەممە، 17-06-1996.
77 – بەرە و یادی سەدساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی یەکەم)، پەیڤین، ژ 1، 1997.
78 – بەرەو یادی سەدساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی دووەم)، پەیڤین، ژ 2، 1997 (ئەم بەشە بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە)
79 – بین التوپیق العلمی والوجدان الادبی/علی هامش گوران والادب الانگلیزی، مجلە گولان العربی، العدد 37 حزیران 1999
80 – تۆفیق وەهبی گەورە پیاوو زانای زمان و لێکۆڵینەوەی زانستی، گۆڤاری سلێمانی، ژ2، تەمووزی 2000 (لە ژێر سەردێڕی ڕۆڵە نەبەردەکانی سلێمانی – بەبێ ناو – بڵاو کراوەتەوە).
81 – ماڵئاوایی پرۆفیسۆرێکی ئەندامی دەستەی نووسەران، گۆڤاری پەیڤین، ژ 11 – 12، تەمووزی 2001 (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆچی دوایی سەڵاحەدین حەفید بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە).
82 – مەسعود محەمەد ئینسایکلۆپیدیای زمان و ئەدەب و کەلتووری نەتەوەیی، پەیڤین، ژ 13، مارتی 2002 (سەبارەت بە کۆچی دوایی مەسعود محەمەد بەبێ ناو بڵاو کراوەتەوە).
83 – برایم ئەحمەد و ڕۆڵی لە چیرۆکی کوردیدا، پاشکۆی کوردستانی نوێ، ڕۆژی 4 ی نیسانی ساڵی 2002.
84 – پیرەمێرد و برایم ئەحمەد و شارستانێتی ئەدەب، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ
85 – حەمەلاو بەرزنجی، مامۆستایەکی نموونەیی و خەباتکار و نووسەرێکی بە دیمەن، گۆڤاری سلێمانی، ژ 45 س 2004.
86- شیعرێکی شیللی و تابلۆیەکی نەخشاوی هەردی، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ513، 5 شەممە 30-11-2006
87- هەردی و بۆچوونێکی هەڵە، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ544، 5 شەممە، 1 09-07-2007 (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ).
88 - محەمەد ڕەسوڵ هاوار.. شاعیرو مێژوونووسێکی کوردستانی، کوردستانی نوێ، ژ4436، هەینی، 30-11-2007
89 - دیوانی شیعر یان ئینسایکلۆپیدیای شێخ نوری شێخ ساڵح، کوردستانی نوێ، ژ4564، 3 شەممە، 06-05-2008
90- میهرەجانی حاجی قادری کۆیی لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ 91، ئایاری 2008.
91- چلەی بێخود لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ 92، حوزەیرانی 2008.
92- فاچل محەمەد عیرفان.. مامۆستاو نووسەرو وەرگێڕ، کوردستانی نوێ، ژ4611، دووشەممە، 30-06-2008
93- لە چلەی خاوەنی وێژدانێکی ئەدەبیدا، کوردستانی نوێ، ژ4619، چوارشەممە، 09-07-2008 (ئەم بابەتە بەبۆنەی چلەی دکتۆر ئیحسان فوئادەوە نووسراوە).
94- یادی دەساڵەی بێکەس، لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ 96، تشرینی یەکەمی 2008.
95- کۆمەڵەی سەربەرزی کورد، 1930، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ 4801، ڕۆژی پێنج شەممە، 19-02-2009.
96- بۆ چلەی زانای ئەدەبی کوردی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف خەزنەدار، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ5348، چوار شەممە، 08-12-2010.
97- بۆ ساڵیادی مامۆستا و نوسەر و وەرگێڕ شێخ کەریم باراوی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ5448، هەینی، 20-05-2011.
چوارەم : چاوپێکەوتن
لە مێژووی ژیانی ئەدەبیدا کە لە ساڵی 1959 بە دواوە دەستپێدەکات، کەمترین دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە، کۆی چاوپێکەوتنەکان بریتین لە (6) دیداری بچوک و دیدارێکی فراوانی گۆڤاری ڕامان، کەلە ساڵی 2007 ئازاد عەبدولواحید لە گەڵیدا سازی کردبوو، ئەمیش سەرجەم چاوپێکەوتنەکانە :
1- تۆمارێکی تایبەتی بە ڕەخنەی ئەدەبی : گۆڤاری (بەیان) ژ 55، حوزەیرانی 1979، ئەم تۆمارە لە ئامادەکردن و سازدانی (حەمەسەعید حەمە کەریم) بوو، سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی، پرسیار و وتووێژی لەگەڵ ئەمانەدا کردبوو: (کەمال میراودەلی، کامەران موکری، دڵشاد مەریوانی، کەمال ڕەوف محەمەد، ئازاد عەبدولواحید، عومەر مەعروف بەرزنجی، شوکریە ڕەسوڵ، ڕەوف بێگەرد، ئومێد ئاشنا، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، ئەحمەد سەلام، ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی).
2- مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی بۆ(لڤین) دەدوێت، گۆڤاری (لڤین)، ژ 10، تشرینی یەکەمی 2003، سازدانی (لڤین).
3- سەبارەت بە بەرهەمە ئەدەبیەکانی برایم ئەحمەد، کوردستانی نوێ، ژ 3939، یەک شەممە، 09-04-2006، سازدانی (محەمەد کەریم)
4- سەبارەت بە گۆران و کتێبی (گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی)، ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ژ 4122، پێنج شەممە، 16-11-2006 سازدانی (دانا فایەق).
5- هەپەیڤینێکی فراوان لەگەڵ مامۆستا (عومەر مەعروف بەرزنجی) ی باسکار، گۆڤاری ڕامان، ژ 127، خولی سێیەم، کانونی یەکەمی 2007، ئامادەکردن و سازدانی ئازاد عبدولواحید، ئەم دیدارە (24) لاپەڕەی گۆڤارەکەی گرتووە تەوە.
6- دیدارێکی ئەدەبی، ڕۆژنامەی (ڕۆشن)، ژ 45، ئازاری 2008 سازدانی فریاد محەمەد.
7- دیدارێکی ئەدەبی سەبارەت بە چیرۆکی کوردی، ڕۆژنامەی (داهێنان)، ژ 177، یەکشەمە، 07-09-2008، سازدانی : هیوا غەفور.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 31,565 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 2
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
جوڕێ کەسی: نڤێسەر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 03-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-07-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 31,565 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.18 KB 03-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتوک PDF 19,729
فایلێن پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - تورکیا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!