- لە سەرەتای ئەم مانگەوە هیچ کەمپێکی پەنابەران لە هۆڵندادا خەڵکی کورد وەرناگرێت.
- دەرچوونی شەست جۆر پولی پۆستە لە هەولێر لەلایەن کابینەی سەربە پارتی، ئەمە یەکەم جارە لە نیوەی دووەمی ئەم سەدەیەی مێژووی کوردا کە پولی پۆستە لەلایەن لایەنێکی کوردییەوە چاپبکرێت. پوولی پۆستەی کوردی بۆ یەکەمجار لەلایەن حکومەتی باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتیی شێخ مەحمودی بەرزنجی دەرچوو.
- پەڕڵەمانی سەربە پارتی لە هەولێر بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە شارۆچکەکانی هەڵەبجە، ئاکرێ، دیانا و بیتوێن لە ڕووی کارگێڕییەوە ببنە شار.
- ئازادکردنی کوردناسی تورک ئیسماعیل بێشکچی لەلایەن تورکەکانەوە، نێوبراو چەندین ساڵ بوو لە زیندانی تورکدا بوو.
- بۆ جارێکی تر فیلمی یۆڵ - ڕێگا لە یەکێک لە سینەما گەورەکانی شاری لاهایی هۆڵندا پیشاندرا. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی سینەماوانی بەناوبانگ یەڵماز گۆناییە.
- لە سلێمانی لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە هەوڵی کوشتنی مەلا بەختیار درا، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,691 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!