- ژمارەیەکی زۆر کورد لە شاری لاهای خۆپیشاندانێکیان لە دژی بڕیاری کردنەدەرەوەی 9 هەزار پەناهاندەی کورد ئەنجامدا. لەئەنجامدا خۆپیشاندانەکە بەخراپی شکایەوە، چونکە پۆلیسی هۆڵندی و پەڕڵەمان گوێی لە خۆپیشاندەران نەگرت. 10 پۆلیس و ژمارەیەکی زۆری کورد برینداربوون و 7 کوردیش گیران. بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە نێو شاری لاهای بەتەواوەتی تێکچوو.
- ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری لاهای بڕیاری ئەوەیدا کە جارێکی تر خۆپیشاندانی کورد لە شاری لاهایدا ڕێگای پێنەدرێت، چونکە کوردەکان لە ماوەی دووساڵدا دوو جار خۆپیشاندانەکانیان بە ناخۆشی شکاوەتەوە.
- لە کامپی (ئاڵفن ئان دەن ڕاین)ی هۆڵندا یەکەم کورد بەناوی (ئازاد عومەر ڕەشید) دەرکرا و خرایە سەر جادە، چونکە بەپێی بۆچوونی هۆڵندا باشووری کوردستان ناوچەیەکی ئاساییشە. لە هەمان کەمپدا بە خێزانێکی تری کورد ڕاگەیەنراوە کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا کەمپەکە جێبهێڵن ئەگینا پۆلیس دەریاندەکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,447 جار هاتیە دیتن