ئاشنا مەلا محێدین لەساڵی 1977 لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە #کەرکووک# لەدایکبووە، تەمەنی چوار ساڵ بووە کاتێک مەلا محێدینی باوکی کە یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمیتەی ئاگر لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندانەکانی #هەیئەی خاسە#ی کەرکووک و قەسابخانەی #موسڵ# کراو دواتر شەهیدیان کرد.
شەهید ئاشنا مەلا محێدین لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی #ئیمام قاسم#ی ی.ن.ک ڕۆژی #01-09-2010#، لەکەرکووک شەهیدکرا و دواتر لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگۆڕستانی شێخ محێدین بەخاکسپێردرا و هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئاسایشی کەرکووک ئەنجامدەرانی کردەوەکەیان دەستگیرکرد کە لە 4 چەکدار پێکهاتبوون، شەهید ئاشنا سەرەڕای کاری ڕێکخستن، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێژی یاسا بوو، لەدوای خۆشی سێ منداڵی بەناوەکانی بەهرە و بەهێز و بەڕێز بۆ درێژەدان بە خەباتەکەی بەجێهێشت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,715 جار هاتیە دیتن