لە ساڵی 1953 لە گوندەی دەڵەمەڕی سەربە شارۆچکەی هەڵەبجە لەدایکبووە، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەگەڵ مەلا عوسمان و ئیسلامییەکانی تری هەڵەبجە لە ترسی فشاری ڕژێمی پێشووی لەناوچووی بەعس لەسەرەتای هەشتاکانەوە بەرەو ئێران کۆچیان کردووە، لە دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامیش ناوبراو دەورێکی کاریگەری هەبووە و لەناو بزووتنەوەش چەندین پۆستی بڕیوە و بەرپرسی چەند دەزگایەکیش بووە و کۆتا پۆستیشی بەرپرسی مەکتەبی دارایی و ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بووە.
رۆژی 11-11-2010 لەکاتی گەڕانەوەیان لەشاری هەولێرەوە بەرەوە سلێمانی بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە لەنزیک شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,204 جار هاتیە دیتن