(بارام نەجیب بارام) ناوی تەواوی ئەو پیاوەیە کە بە(بارام بەگ) ناسراوەو تەڵاقەکانیشی بوونەتە لۆگۆی ناسینەوەی، (بارام بەگ) ساڵی (1913) لەگوندی سۆسەکانی سەر بەشارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە، سۆسەکان گوندێکە بەتەنیشت تەوێڵەوەو بەسەوزایی دارگوێزو باخەکان داپۆشراوە.لە تەمەنی (76) ساڵیدا و لە ساڵی (1989) کۆچی دوایی کردووە.
گوندەکەی (بارام بەگ) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باکوری هەرێمی کوردستانو هاوسنورە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەقەزای هەڵەبجەی شەهیدەو سەر بەپارێزگای سلێمانیشە، دووری ئەو ناوچەیە بۆ پارێزگای سلێمانی (105) کیلۆمەترە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,314 جار هاتیە دیتن