ناوی تەواوی: نەجمەدین ڕەشید عەبدوڵا
لەساڵی 1956 لەشاری کەرکووک لەدایک بووە.
بەرپرسی یەکەمی ڕێکخراوی: (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان) ناسراو بە (بەرزە) بووە.
کادیری (#کۆمەڵە#ی مارکسی-لینینی کوردستان) بووە و لێپرسراوی سیاسی یەکەم مەفرەزەی گەرمیان و قەرەداغی کۆمەڵە بووە لەشۆڕشی نوێ لە 1976 بەڵام خۆی ئیستقالەی داوە و بەنهێنی گەڕاوەتەوە شار و دوای ماوەیەک وازی لە (کۆمەڵە) هێناوە. پاشان لە ساڵی 1979 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بیرۆکەی درووست کردنی ڕێکخراوێکی مارکسی_لینینی گەڵاڵە دەکەن. لەساڵی 1982 ڕێکخراوەکە خۆی ڕادەگەیەنێت بەناوی (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان) کە ناسراوبوو بە (بەرزە). لە 1986 ڕێکخراوی (بەرەی ڕزگاری زەحمەتکێشان - بەرزە) هەڵدەوێشێننەوەو ڕێکخراوی (یەکێتی خەباتی کۆمۆنیستی) درووست دەکەن کەهەر دووبارە (نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا) وەکو بەرپرسی یەکەمی ئەم ڕێکخراوە کاری کردووە. دواتر لەناوەڕاستی ساڵی 1988 ڕێکخراوی یەکێتی خەباتی کۆمۆنیستیش هەڵدەوەشێتەوە و نامێنێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,727 جار هاتیە دیتن