- لەدرێژەی کاردانەوه و نارەزایەتییەکان دژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە #گەرمیان#ی، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، لەهەریەک لەشارەکانی #سلێمانی#، #دهۆک#، #سۆران#، #ڕانیە#، شارەزورو #کفری# گردبونەوه و خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامبدرێت. ڕۆژنامەنوسێکیش دەڵێت، سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیران لەهەوڵی فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمن بەمەبەستی دۆزینەوەی بکەرانی ئەو تاوانە.
- لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی، لەکاتی خوێندنەوەی وتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا لە لایەن گەشە دارا حەفید و وتاری فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەلایەن پەرلەمانتارێکیانەوە، خۆپیشاندەران بە (نامانەوێ، نامانەوێ، نامانەوێ) و هات و هاوارەوە، نەیان هێشت کەس گوێی لە وتاری ئه و دوو حزبە بێت.
- بە هۆی دووری بەشە ناوخۆییەکەیانەوە، ژمارەیەک خوێندکاری کوڕی زانکۆی ڕاپەڕین بایکۆتی وانە خوێندن دەکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 21,362 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!