بە بۆنەی بە پارێزگابونی شاری هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە هەمو خەڵکی کوردستان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویستی هەڵەبجە دەکەین.
هەڵەبجە ناوێکی درەوشاوەیە لە مێژوی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕوناکبیری کوردستاندا و ڕۆڵێکی گرنگی لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان دژ بە ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان گێڕاوە. هەر بەهۆی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە ئه و شارە بۆتە سومبولی گەلی کورد و ڕۆڵێکی مەزنی گێڕاوە لە ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە هەمو جیهان.
لە دوای (26) ساڵ لە کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بەڵام هێشتا ئه و شارە لەناو ئازارەکانی خۆیدا ئەتلێتەوە و شایەنی زۆر لەوە زیاترە کە بۆی کراوە.
ئێمە لە کاتێکدا پیرۆزبایی خۆمان بۆ ئه و شارە دوبارە دەکەینەوە هیوامان وایە بە پارێزگابونی ئەم شارە خۆشەویستە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی هەڵەبجە و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بە جۆرێک کە شایستەی خەبات و قوربانی ئەوان بێت.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجه و شەهیدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
17-03-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,538 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!