بەپێی ئامارێکی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا 194 کەس بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ و لەئێستاشدا زۆرترن ڕوداو لەکاتی بەربانگدا ڕودەدات.
ئاراز محەمەد، گەرمیان: ملازم کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ ئاوێنەنیوز ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکانیان لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا 185 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە کە 71یان لەناوشار و 114شیان لەدەرەوەی شار بوە.
وتیشی، لەئاکامی ئه و ڕوداوانەدا 25 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 16 یان پیاوه و شەشیان ئافرەت و سیانیشیان منداڵە.
ملازم کارزان ئەوەشی خستەڕو، 169 کەسیش بەهۆی ئه و ڕوداوانەوە برینداربون.
ئه و بەرپرسەی هاتوچۆ ئه و کاتەشی ئاشکراکرد کە لەم ماوەیەدا زۆرترین ڕوداوی تیا ڕودەدات و باسی لەوەکرد، لەئێستادا بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ڕوداوی هاتوچۆ لەکاتی بەربانگ و نزیک بانگی ئێوارەدا زیاتر ڕودەدەن "بەهۆی ئەوەی خەڵک پەلەیەتی بگاتە ماڵەوە".
- 09-07-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,266 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!