سەرلەبەیانی ڕۆژی 15-3-2015، تیرۆریستانی شکستخواردووی دۆڕاوی داعش، لەڕێگەی دزەپێکردنی ڕۆکێتێکی دانراو لەسەر ئۆتۆمبێل، 3 موشەکیان ئاڕاستەی خوارووی ڕۆژئاوای شاری هەولێر کرد و خۆشبەختانە بەبێ هیچ زەرەرو زیان و لە دوری شاری هەولێرو نزیک کانی قڕژاڵە کەوتە خوارەوە و دەنگۆیەکەش زۆر بە ئاسایی بەسەر خەڵکی نیشتەجێی ئەو ناوچەیەتێپەڕی، بەبێ ئەوەی تۆزقاڵێک نیگەرانی دروست بێ و چونکە لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە بڕوای خەڵکی کوردستان بە ورەی پۆڵاینی پێشمەرگە زۆر بڕوایەکی پتەو و گەورەیە و هەمووشمان پێشمەرگەین.
دووپاتیشی دەکەینەوە بۆ خەڵکی کوردستان کە داعش لە سەرەمەرگن و ئەو هەوڵانە دادیان نادات.
سڵاو لەپێشمەرگە و سەربەرزی بۆ خەڵکی کوردستان و درود بۆ شەهیدان و ڕوو ڕەشی و مردن بۆ تیرۆریستان.
نەوزاد هادی
پارێزگاری هەولێر
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,987 جار هاتیە دیتن