$باشووری کوردستان$
- لەلایەن هێزێکی ئاسایشی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی #شنگال# و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفێندراوەو چارەنوسی نادیارە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی #یەپەگە# لە گوندی خێبشێ لە ڕۆژئاوا و باشووری شارۆچکەی تل تەمەر چالاکی لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش# ئەنجامدەدەن و بەپێی زانیارییەکانیش لە چالاکییەکدا سێ چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژراون.
- بە پێی هەواڵێکی بی بی سی فارسی، بە پشت بەستن بە هەواڵیکی فرانس پریس، بەرەی نوسرە 300 هاوڵاتی کوردی ڕۆژئاوایان لە نێوان #عەفرین# و دیمشق ڕفاندوە، بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی-یش ڕفێندراوەکان براونەتە شاری دانە لە نزیک حەلەب.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,937 جار هاتیە دیتن