جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ، بەهاندانی لایەنێکی سیاسی بێ هەبوونی هیچ پاساوێک ئاراستەی خۆپیشاندەرانی ئەو شارەیان گۆڕی بەرەو بارەگای لیژنەی ناوچەمان، لەئاکامی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بارەگا و کادیر و پێشمەرگە پاسەوانەکانی ئەو بارەگەیە لە چوارچێوەی هێرشە بێ پاساوەکەدا، بەداخەوە ڕوداوی نەخوازراو ڕویدا.
لەو بارودۆخە هەستیارەی کوردستان هەوڵدان بۆ زیاتر گرژکردنی بارودۆخ و تێکەڵاوکردنی پرس و کێشە لێکجیاوازەکان هیچ گرفت و قەیرانێک چارەسەرناکات جگە لە خزمەتگەیاندن بە دوژمن و ناحەزانی کورد و کوردستان. لەم کاتەدا بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەک بۆ هێورکردنەوە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە، پێویستە ئیدارە و دامودەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس لەو دەڤەرانەی کە گرژی و ئاڵۆزیان تێدا دروستبووە مەسئولیەتی پاراستنی بارەگا و سەروماڵی کادرانمان بەئەستۆبگرن و پارێزراوبن لە دەستدرێژی، ناکرێت سوکایەتی بە بارەگاکانمان بکرێت و لێپێچانەوەش نەکرێت یان هەوڵی بەرگریکردن نەدرێت. هەر دەستدرێژیکردنێکیش بۆسەر بارەگاکانمان و سەروماڵی کادرانمان بەبێ باج نابێت.
مەکتەبی سیاسی
پارتیی دیموکراتی کوردستان
09-10-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,354 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!