پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,001
وێنە 106,682
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,283
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گرنگیی وەرگێڕانی ئەدەبی کوردی بۆ زمانە ئەوروپاییەکان ‌
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گرنگیی وەرگێڕانی ئەدەبی کوردی بۆ زمانە ئەوروپاییەکان ‌

گرنگیی وەرگێڕانی ئەدەبی کوردی بۆ زمانە ئەوروپاییەکان ‌
نووسینی: ڕزگار شێخانی
بابەت: وتار
مێژووی وەرگێڕانی ئەدەبی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات و ئەفریقا، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆلۆنیالیزم. دەسەڵاتە کۆلۆنیالەکان بەدەستێک بەرهەمی سرووشتیی وڵاتە داگیرکراوەکانیان دەبردو کۆمەڵگەی خۆیانیان پێدرووستدەکرد، بەدەستێکیش شاکارە ئەدەبییەکانیان وەردەگێڕاو سروشیان لە، گوێتە وتەنی: خاکی پاکی ڕۆژهەڵات وەردەگرت. بۆ نموونە، ساڵی 1850 لەکەلاوەی پەرتووکخانە بەناوبانگەکەی ئاشووربانیپال لە نەینەوا، شارستانناس و ئارکیۆلۆگەکان خشتەکانی داستانی گلگامشیان دۆزییەوەو کەسیان نەیاندەزانی بیانخوێننەوە. ناردیانە مۆزەخانەی بەریتانیا لە لەندەن، بۆ ئەوەی لەوێ توێژەری زمانە کۆنەکان لێیان بکۆڵنەوەو وەریانگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی. ئێستاش ئەم خشتانە لەوێن.
وا لەخوارەوە ئاماژە بەچەند بەرهەمێکی ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی دەکەم، کە هەندێکیان لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا وەرگێڕدراون. گرنگیشە هەر لەئێستاوە ئەوە بڵێم، ئەمە بەرگری نییە لەدەسەڵاتە کۆلۆنیالەکان، بەڵکە ئاماژەیە بەو کارانەی لەو سەردەمدا کراون.
ساڵی 1813، کە ڕێک دەکاتە 200 ساڵ لەمەوبەر، هەمەر پورگستاڵ، کە ڕۆژهەڵاتناسێکی نەمسایی بوو، تورکی، عەرەبی و فارسیی دەزانی، لێیانەوە تەرجەمەی دەکرد. شیعرەکانی حافزی شیرازیی لەدوو بەرگدا بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە. ساڵی دواتر گوێتە شیعرەکانی حافزی خوێندەوە، زۆر پێیان سەرسام بوو و ڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەریی ئەو شیعرانەی حافزدا، بەناوبانگترین دیوانی خۆی، ''دیوانی ڕۆژاوایی ڕۆژهەڵاتی''ی نووسی.
ڕ. ئا. نیکلسۆن (1868-1945) Reynold A. Nicholson ڕۆژهەڵاتناس و ئیسلامناسێکی ئینگلیز بوو. ئەو بوو، لەسەرەتای سەدەی بیست، ترجمان الاشواقی ئیبن عەرەبی، مە#سنە#وی مەعنەویی ڕۆمی و زۆر شاعیری تری وەرگێڕایە سەر ئینگلیزی. ئەو وەرگێڕانانەی ئەو، کاریگەرییان لەسەر زۆر نووسەری ئەوروپایی کردووە.
ناساندنی ڕۆمی و ئەدەبی کلاسیکی فارسی لە سوید، چاکەی یەک تاکەکەسە: بارۆن ئێریک هێرمێلین. لە ڕێگەی ئەوەوە پێشوازی لە ڕۆمی و ئەدەبی کلاسیکی فارسییەوە دەستپێدەکات. ئەو گەنجێکی سەرگەردان بوو. لەگەڵ سوپای کۆلۆنیالی بەریتانیا دەچێتە هیندستان، لەوێ فێری فارسی دەبێت. و ئاشنای ئەدەبەکەیان دەبێت. پاشان باری دەروونی تێکدەچێت و دەگەڕێتەوە سوید. لە ماوەی ساڵانی 1933 هەتا 1939 دا، لە نەخۆشخانەی دەروونیی سانت لارس لە شاری لوند دەستبەسەربوو و لەوێ هەموو مەسنەوی، بەرهەمێک بە شەش بەرگ و 27000 کۆپلەوە، وەرگێڕا. ئەو 35 ساڵی لە سانت لارس گوزەراندو بەوە ڕاگەیشت، کە نەک تەنیا مەسنەویو بژاردەیەک لە دیوانی شەمسی تەبرێزیی ڕۆمی وەربگێڕێت، بەڵکوو بەرهەمی زۆربەی شاعیرانی کلاسیکی فارسیشی وەرگێڕا، بۆ نموونە عەتتار و عومەر خەیام. ئەم شیعرانەی ڕۆمی و ئەدەبی کلاسیکی فارسی، کاریگەریی لەسەر کۆمەڵێک نووسەری ناوداری سویدی دانا، لەوانە؛ ڤیلهێلم ئێکێلوند، گوننار ئێکێلۆف، کە من سیانەی دیوانی ئەوم وەرگێڕاوەتە سەر کوردی، ڤیللی شیرکلوند، ئێریک ڤون پۆست، ئینگمار لێکییۆس، توربیۆرن سێفڤێ و زۆر نووسەری تریش.
ئانماری شیممەڵ (1922-2003) : پڕۆفیسۆر بوو لە ئیسلامناسی و تەسەووف و زمانی عەرەبی و فارسی و تورکیدا. نزیکەی 100 پەرتووک و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئیسلام و ئەدەبی تەسەووفی ئیسلامییەوە نووسیوە. ناودارترین ڕۆژهەڵاتناسی سەدەی ڕابردوو بوو. هەموو ژیانی خەریکی وەرگێڕانی ڕۆمی و نووسینی لێکوڵینەوە بوو لەبارەی ئەدەبی کلاسیکی ڕۆژهەڵاتییەوە. پەرتووکەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر نزیکەی هەموو زمانە ئەوروپاییەکان.
بوو ئوتاس، پڕۆفیسۆرێکی خانەنیشی سویدییە لەزمانە ئێرانییەکاندا. پێش دوو ساڵ (2011) پەرتووکێکی دوو بەرگی بەناوی (ئەدەبی فارسی Den persiska litteraturen) بڵاوکردەوە. بەرگی یەکەمیان وەرگێڕانی ئەدەبی کلاسیک و مودێرنی فارسییەو هیی دووەمیان لێکۆڵینەوەیە لەبارەی ئەدەبی کلاسیک و مودێرنی فارسییەوە.
ئەمانە بەشێکی زۆر بچوکن، لەوەرگێڕانی ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی بۆ زمانە ئەوروپاییەکان. ئەم پڕۆسەی وەرگێڕان و کارکردنەیش، ئێستاش بەردەوامی هەیە و تەنانەت لە زۆر زانکۆی وڵاتاندا، بەشی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتناسی و کولتووری ڕۆژهەڵات هەیە.
ئێستا هێندە زۆر پەرتووک بە زمانە ئەوروپاییەکان لەبارەی ئەدەبی ڕۆژهەڵاتییەوە هەیە، ئەگەر خوێنەری ئەوروپایی بخوازێ، بە زمانی خۆی ئەدەبی فارسی و عەرەبی، یان بەگشتی ئەدەبی ڕۆژهەڵاتی بخوێنێتەوەو بەهۆیەوە ئاشنای کولتووری کۆن و نوێی نەتەوەکانی ببێت، هیچ گرفتێکی نییە. چونکە وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم پێکردووە، دوو سەدە لەمەوبەر ئەم لافاوی وەرگێڕانە سەری هەڵگرتووە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئاوڕ بدەینەوەو پڕۆسەی وەرگێڕانی ئەم دوو سەدەیەی ڕابردوو ببینین، دەبینین ئەدەبی کوردی لێی بێبەشەو سەرنجی هیچ ئەدەبناسێکی ڕانەکێشاوە، کە خۆی بە وەرگێڕانییەوە خەریک بکات و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بنووسێ. دەمەوێ ئەوە بڵێم، لە دەرەوەی کوردستان، کەس ئاگاو شارەزای ئەدەبەکەمان نییە. ئایا ئەمە کارەساتێکی نەتەوەیی نییە، لەکاتێکدا ئەوروپاییەکان ئەدەب و فەرهەنگی ئێمەیان وەرنەگێڕاوە، هاوکات خۆشمان هیچمان نەکردووە؟ کە دەڵێم؛ خۆشمان هیچمان نەکردووە، مەبەستم ئەوەیە، ئەو کارانەی تا ئێستا کراون، کەمن‌وو نەبوونەتە هۆی ناساندن و ئاشنابوونی خوێنەری ئەوروپایی بەئەدەبەکەمان.
دەبێت. ستراتیژێک دەستنیشان بکەین و پلانی کارکردنی بۆ دابنێین، کە چۆن فەرهەنگی خۆمان بە گەلانی تر بناسێنین.
لەمبارەیەوە، دەمەوێ ڕاشکاوانە ئەوە بڵێم، پێم وایە کارێکی وا دەبێت.پڕۆژەیەکی نەتەوەیی بێت و لەسیاسەتی کولتووریی حکومەتی کوردستاندا، جێگەیەکی تایبەتیی هەبێت، ئەگەرنا هەر لە کاری تاکەکەسی دەمێنێتەوەو گرنگییەکەی هێندە کاریگەر نابێ. دەبێت.هەوڵبدەین، پڕۆژەی وەرگێڕان لە هەوڵی تاکەکەسییەوە بکەین بەپڕۆژەیەکی نەتەوەیی و تێیدا حکومەتی کوردستان، بەجدی پشتگیریی بکات و بیکات بەلایەنێکی گرنگ لەسیاسەتی کولتووریی خۆیدا. دەزانین، ئەگەر ئەو کارە نەکرێ، ئەو هەوڵە تاکەکەسییانە بڕ ناکەن لە ناساندن و ئاشنابوونی نەتەوەی تر بەئەدەبەکەمان. ئەمەش تیرێکی ژەهراوی دەبێت.و ڕاستەوخۆ بە هەست و کەسایەتیی هەموو کوردێک دەکەوێ، کاتێک لێی دەپرسن کوا ئەدەبەکەت؟ یان کە لە ئەوروپا دەچیتە پەرتووکخانەیەک و دەبینێ هیچ پەرتووکێک بە زمانە ئەوروپاییەکان لەبارەی کولتووری ئەوی تێدا نییە. ئایا ئێمە هیچ کاتێک بیرمان لەوە کردووەتەوە، یان لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە، کە لەو کاتانەدا مرۆڤی کورد هەستی بەچی کردووە؟ دەمەوێ دیسان جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە، ئەمە دەبێت.پڕۆژەیەکی نەتەوەیی بێت و حکومەتی کوردستان و ناوەندە کولتوورییەکان لێی بەرپرسیارن.
لەدونیای سیاسەتدا، زۆرجار گوێمان لە وتە بەناوبانگەکەی جۆن. ف. کەنەدی دەبێت. کە وتویەتی: ''مەپرسە وڵاتەکەت دەتوانێت چی بۆ تۆ بکات، بپرسە تۆ دەتوانێت چی بۆ وڵاتەکەت بکەیت''. دەمەوێ سەرنجتان بۆ ئەوە ڕابکێشم، ئێستا نەوەی دووەم و سێیەمی کورد لەئەوروپادا هەن. ئەوان شارەزای زمان و کولتووری ئەوێن، یان ڕاستتر زمان و کولتووری ئەوێیان هەیە و هاوکات پەیوەندییەکی ڕۆحییان لەگەڵ زێدی باوک و باپیرانیاندا هەیە. ئەوان سامانێکی زۆر گرنگی نەتەوەیین و دەبێت.کۆمەڵگەی کوردستان سوودیان لێ وەربگرێ. ئەوان چاوەڕێی ئەوەنین وڵاتەکەیان شتێکیان بۆ بکەن، ئەوان دەتوانن هەموو شتێک بۆ وڵاتەکەیان بکەن، ئەگەر کوردستان بە نەوەی خۆیانی بزانێت و ئامادەی هاوکاریکردنیان بێت.
کۆمەڵگەی کوردستان بەرانبەر بە نەوەی دووەم و سێیەم و نەوەکانی داهاتوویش، بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی، کولتووری و مۆڕاڵی لەسەرە، کە بەهۆی ئینستتیوتی زانستی و کولتوورییەوە، ئەم پەیوەندییە درووستبکات. ئێمە ئەزموونی میللەتانمان لەبەردەستە لێیانەوە فێر ببین. دەزانین دامەزراندنی ئینستتیوتی کولتووری بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی کوردی، کارێکی پێویستەو ئەمڕۆ بێت، یان سبەی دەبێت.حکومەتی کوردستان بیکات.
دێمەوە سەر ئەو بابەتەی، بۆ لەسەدەکانی ڕابردوودا، ئەدەبی کوردی سەرنجی ڕۆژهەڵاتناس و ئەدەبناسە ئەوروپاییەکانی ڕانەکێشاوەو ئەدی بۆ ئێستا لەئەوروپا ئەدەبێت.ی نەناسراوە؟ ئەمە پرسیارێکە دەبێت.ئێمە لەخۆمانی بکەین و بەوردی لێی بکۆڵینەوە؛ ئایا ئەدەبی کلاسیکمان شایستەی ئەوە نەبووە کاری لەسەر بکرێ، یان پێیانوابووە ئەو ئەدەبەمان هەمان فەزاو دونیابینی ئەدەبی فارسی هەبووە و بەپێویست نەزانراوە ئەو کارە بکرێ؟ یان دەسەڵاتەکانی ئەو نەتەوانەی کوردستانیان داگیرکردووە، ڕێگەی گەشەو ناساندنی ئەدەبەکەی گرتووە؟ من ئەمە نازانم، هەر پرسیارەو پێویستی بەوەڵامی زانستی هەیە.
ڕەنگە گرنگترین لێکۆڵینەوەی ڕەخنەی ئەدەبی لەدەسەڵاتی کۆلۆنیالی فەرەنسی و بەئاگاهێنانەوەی مرۆڤی سپی، لەو ستەمە زۆرەی لەمرۆڤی ڕەش و کولتوورەکەی کراوە، لێکۆڵینەوەکەی ژان پۆل سارتر بێت بەناوی ئۆرفیۆسی ڕەش. سارتر لەم لێکۆڵینەوەیەدا، باسی شیعری ڕەشی فرانکفونی دەکات و ڕوو لەناوەندی کولتووریی فەرەنسی و مرۆڤی سپی دەکات و بەم پرسیارانە دەستپێدەکات:
هیواخوازی چی بوون، کاتێک ئەو دەمبەستەی، کە ئەم دەمە ڕەشانەی بێدەنگ کردبوو لادا؟ کە دوعاو نزاتان بۆ بکەن؟ ئەو سەرانە، کە باپیرانمان بەزەبر بەزەوییەوەی نووساندبوون، واتان دەزانی بەرزدەبنەوە، پاڕانەوە لەچاوەکانیاندا دەخوێننەوە؟''
لەکاتی خوێندنەوەی ئەم لێکۆڵینەوەیەدا، نەمتوانی ڕەفتاری داگیرکەرانی کوردستان بەرانبەر بە ئەدەب و فەرهەنگمان فەرامۆش بکەم. لێکۆڵینەوەکە تا ئاستێک لەگەڵ دۆخی چەوساندنەوەی کورد و کولتوورەکەی دەگونجێ، کە ئەگەر ناوی شوێن و کەسەکان بکەین بە کوردی، وەک ئەوە دەبێت.کە سارتر لەبارەی چەوساندنەوەی کولتووری کوردەوە نووسیبێتی.
ئەوەی بیری لێ دەکەمەوەو پێی نیگەرانم، کە ڕەنگە ئەمەش هۆکارێک بووبێت، لە تەرجەمەنەکردن و نەناساندنی ئەدەبەکەمان، ئەویش؛ هەڵوێستی خراپی ناوەندە کولتووری و زانستییەکانی نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستانە. ئەوان هەرگیز هەوڵیان نەداوە، یارمەتیی کۆمەڵگەکانی خۆیان بدەن و لەچاوی کوردەوە خۆیان ببینن. هەرگیز نەیانویستوە هیچ شتێک لەبارەی فەرهەنگی کوردەوە بزانن. خۆ ئەگەر جاروبار پەرتووکێک وەرگێڕدرابێتە سەر ئەو زمانانە، یان بەو زمانانە لەبارەی کورد و فەرهەنگەکەیەوە نووسرابێ، ئەوا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، کورد خۆی ئەو کارانەی کردووە، بەڵام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا، دەبینین دەسەڵاتە کۆلۆنیالەکان، کە وڵاتێکیان داگیرکردووە، هەوڵیشیانداوە شارەزای فەرهەنگە دەوڵەمەندەکەی ببن و بە دونیای دەرەوەی بناسێنن.
ئێمە دەزانین، ناساندنی ئەدەبی کلاسیکمان، شیعرو گۆرانییە فۆلکلۆرەکان و بەشێک لە ئەدەبی مودێرنمان، شایستەی ئەوەن، وەربگێڕدرێنە سەر زمانە ئەوروپاییەکان و کۆڕو کۆبوونەوەیان لەبارەوە بکرێ. بۆ ئەوەی ڕوویەکی تری نەتەوەکەمان نیشانبدەین، کە هەتا ئێستا کارمان لەسەری نەکردووە. وا نموونەیەک دەهێنمەوە، کە دەکرێت تێکستی ئەدەبی فۆلکلۆری، بێجگە لە بەهای کولتووری، بەهای سیاسی و مێژووییشی هەبێت، کە ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە.
هاوینی ساڵی 1453، دوای نزیکەی 500 ساڵ لەشەڕ و پەلاماردان، ''قوستەنتین''ی یانزیەم، کە دوا قەیسەری ئیمپراتۆری بێزەنتی بوو، لە شەڕی دژی تورکان، کە سوڵتان محەمەدی دووەم سەرۆکیان بوو، کوژرا و شاری قوستەنتین ڕووخا. ئاسیای بچووک کەوتە ژێردەستی تورکان و گریکییەکان لە پەلوپۆ کەوتن. چۆن دەبێت.کڵێسە پیرۆزەکە، ''هاگیا سۆفیا'' لەژێردەستی تورکان بێت؟ ئەم ژێرکەوتنە، لە چیرۆک و گۆرانی فۆلکلۆری گریکییەکاندا، جێگەیەکی دیاری هەیە. گۆرانییەکان تژی خەم و هیوان. خەمی ڕووخانی شاری قوستەنتین و هیوای ڕزگارکردنەوەی. ڕەنگە لە هەموو ئەو شیعرو چیرۆکانەدا، شیعری ناڵەی قوستەنتین خەمبارترین شیعر بێت لەبارەی ڕووخانی قوستەنتینەوە، کە نازانرێ کێ نووسیویەتی. تا ئەمڕۆش بۆ گریکییەکان قوستەنتین-شارەکەیە. کێشەی سیاسی و کولتووری ئێستای نەتەوەی گریک و تورک، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە‌.
ساڵی 1868، کە دەکاتە 415 ساڵ دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری بێزەنتی، لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لەدێڕێکی شاری ترابزوون، دەسخەتێکی گریکی دۆزرایەوە. دەسخەتەکە داستانێکی شیعریی بێزەنتی بوو، بە زمانی میللیی گریکی نووسرابوو. شیعرێکی درێژبوو لەبارەی جوامێرێک بەناوی باسیلیووس دیگێنیس ئەکریتاس. دیگێنیس واتە دووڕەگ و ئەکریتاسیش واتە سنوورپارێز، یان بەرزایی نشین. کە نازناوی ئەو کەسانە بوو، لەسەر دوندو بەرزاییەکاندا دەژیان و پارێزەری سنوور بوون. لەو سەردەمدا میرە کوردەکانی ناوچەی گۆلی وان ئەو ئەرکەیان پێ سپێردرابوو و پێشیان دەوتن ئەکریت، واتە سنوورپارێز.
ئەمە تاکە داستانی شیعریی سەردەمی ئیمپراتۆری بێزەنتییە، کە باسی شەڕ و خۆشەویستی لە ناوچەی گۆلی وان و دەوروبەری ڕووباری فورات دەکات. ڕەنگە بۆ مێژووی سیاسی و کولتووریی کورد بایەخێکی گرنگی هەبێت، چونکە لە هەموو سنوورەکانی بێزەنتدا، سنووری ڕۆژهەڵات، کە دەکاتە ناوچەی وان و دەوروبەری ڕووباری فورات، لە هەمووان نائارامتر بوو. لەوێوە هێرشی کراوەتەسەر، سەرەتا هیی عەرەب و پاشانیش هیی تورک.
کاتێک ئەم داستانە شیعرییە دۆزرایەوە، پەنجا ساڵێک دەبوو گریکییەکان لەژێردەستی تورک ڕزگاریان بوو بوو. ناسیونالیزمی گریکی بووژابووەوەو بڕوابوون بەدەوڵەتێکی یەکگرتووی گەورەیش، بەهێز بوو بوو. شانازییەکی نەتەوەیی بوو، کە دگێنیسی ئەوان، بەر لە هەزار ساڵ دژی هێرشی عەرەب و تورک وەستاوەتەوەو چیرۆک و بەسەرهاتی زۆر بوێرانەی لێ دەگێڕنەوە. لەبارەی سامانی ئەدەبیشەوە، شانازییەکی زۆر بوو بۆ گریکییەکان و توانرا بەهاوتای داستانی وڵات و زمانی تری ئەوروپای چاخەکانی ناوەڕاست بەراورد بکرێت. وەک گۆرانی ڕۆڵاندی فەرەنساو ئێل سیدی ئیسپانیا. کە ئەم دوو داستانەش باسی ڕێگرتن لەهێرش و شەڕی دژی عەرەب دەکەن، کە نزیکەی هەزار ساڵ لەمەوبەر نووسراون. بۆیە ئەم داستانە وەکوو شاکارێکی نەتەوەیی گریکی نوێ ناسێنراو وەرگێڕدرایە سەر زمانە ئەوروپاییەکان.
گرنگیی وەرگێڕانی ئەم داستانە لەوەدایە، ئێستا ئێمە بەهۆی ئەم داستانەوە دەتوانین شارەزای هەندێک لایەنی وردی سەردەمێکی مێژوویی گریکەکان ببین؛ چۆن شەڕ و خۆشەویستییان کردووە و بەرگرییان لەسنوورەکانی خۆیان کردووە. کە ڕەنگە ئەگەر ئەم وەرگێڕانانە نەبان، نەماندەتوانێت شارەزای ئەو سەردەمە ببین.
ئێمە دەزانین، بەشێکی ئەدەبەکەمان، پەیوەندی بەڕووداوە مێژووییەکانمانەوە هەیە، کە ڕۆشناییان نەکەوتووەتەسەرو هەر لەناو تێکستەکاندا ماونەتەوە. هەموومان ئەرکێکی نەتەوەیی و فەرهەنگیمان لەسەرە، ڕووداوە مێژووییە شاراوەکانی ناو تێکستە ئەدەبییەکان ئاشکرا بکەین. لێرە وەرگێڕانی تێکستە ئەدەبییە باشەکانمان، ئەو ئەرکە دەبینێ.

ئەم وتارە لە ''دیداری وەرگێڕانی ئەدەبی''ی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە 02-11-2013 لە #هەولێر# خوێنراوەتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,231 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 82%
82%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 30-12-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 31-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 12,231 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.17 KB 30-12-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,001
وێنە 106,682
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,283
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.234 چرکە!