- شەڕێکی 11 کاتژمێرییە لە نێوان هێزێکی هاوبەشی هەرێمی 12ی سۆرانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هێزێکی گەورەی سوپای عێراقدا لەسەر جاددەی (ئالانە-خەلیفان) لە 19 شوباتی 1979ز ڕوویداوە. هێزەکەی پێشمەرگە بۆسەی بۆ کاروانە سەربازییەکانی سوپا نایەوە. هێزێکی سەربازی گەورە کەوتە ناو بۆسەکەوە کە لە 2 فەوج سەرباز زیاتر و 100 جاش پێکهاتبوو. لە ئاکامی ئەو شەڕەدا ئامر فەوجی 2 ی لیوای 22 و ئەفسەرێک و 44 سەرباز و جاش کوژران و 41 سەرباز و 1 ئەفسەر بریندار کران.
لە هێزی پێشمەرگەش 1 پێشمەرگە بە ناوی (ساڵح عەباس -ئاکۆ-) شەهید بوو، پێشمەرگەیەکیش برینداربوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,577 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!