دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
تیمێکی زانکۆی کۆبنهاگن-ی دانیمارکی لە ئەنجامی کاری گەڕان و پشکنین بۆ شوێنەوارەکانی دەڤەری ڕاپەڕین شوێنەوارێک دەدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر.
بارزان بایز، بەڕێوبەری شوێنەواری ڕاپەڕین بە (دواڕۆژ)ی ڕاگەیاند، دوای سێ ساڵی بەردەوام کاری کنە و پشکنین لە سنوری قەزای ڕانیە لەئێستادا لەلایەن تیمێکی زانکۆی کۆبنهاگنی دانیمارکی لە گردی شوینەواری (باب و کوڕ) بینایەکی مێژووی سەردەمی سۆمەرییەکان دۆزراوەتەوە.
وتیشی، لەو بینایەدا چەندین کەلوپەلی بەکارهاتووی بەنرخ دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (ئۆروک)ی سۆمەڕییەکان، کە 6000 ساڵ لەمەوبەر لە سنوورەکەدا فەرمانڕەوایەتیان کردوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,316 جار هاتیە دیتن