- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئاشکرایکرد لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 59 تیروریست کوژراون لە ئەنجامی شەڕ و پێکدانانی نێوان شەڕڤانانی (یەپەگە) و بەرەی نوسرە و هاوکارانی، لە نێویشاندا دوو ئەمیر هەبووە.
- باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ئەوان دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە باکووری سوریا قبوڵناکەن و لەگەڵ یەکگرتووی خاکی سوریادان، بەڵام پارتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی پەدەپە لە سوریا واقیعێکە و هەیە.
- گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشیانکردە سەر بەشە ناوخۆیی سەربازی لە شارۆچکەی دێرک و لە بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، سەربازێک و هاونیشتمانییەک گیانیان لەدەستدا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,506 جار هاتیە دیتن