- لە شاری #سەڵماس#ی سەر بە پارێزگایی #ورمێ#، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵان بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، بەیانی ئەمڕۆ دەچێتە سەر ماڵی خەزوورانی و هەموویان دەداتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە 7 کەسیان گیان لەدەستدەدەن.[1]
- شەوی ڕابردوو، بەریت مەکگورک و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی دانوستان و چاودێریی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە ڕێگای ئاسمانییەوە گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان.
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر بنکەی #هەدەپە# لە بورسا و ماڵی هاوڵاتیان و هەشت ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەیان، دەستگیرکرد.
- پاش ئەوەی ژمارەیەک لە لایەنگران و پاسەوانەکانی ئەردۆغان لە واشنتۆن هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کە دژی ئەردۆغان دروشمیان دەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕی.
- 50 زیندانی لە زیندانی #ئامەد#ەوە، دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری #ئەلعەزیز#، کە زۆرینەیان زیندانیانی دۆزی #پەکەکە#ن.[2]
- کۆنگرەی تورکمان لەژێر دروشمی (ئایندەی تورکمان لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتودا) بەسەرپەرشتی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان و نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێکخرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,066 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!