رووداو - #هەولێر#
لە هۆڵی ئاشتی لە هەولێر چوارەمین #فێستیڤاڵی داشکاندنی نرخەکان# کرایەوە، ئەمساڵ 113 ژوور زیاتر لە 70 کۆمپانیای خۆماڵی و وڵاتانی عەرەبی بەشداریان کردووە.
ئامانج لە فێستیڤاڵەکە ناساندنی کۆمپانیاکان و فرۆشتنی کاڵاکانە بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕەکان.
فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە کاژێر 8:00ی ئێوارە دەکرێتەوە تاوەکو 2:00ی شەو.
ئەگەرچی ڕێژەی داشکان لە نرخی بەشێک لە کاڵاکان بە بەراورد بە بازاڕ جیاوازییەکی ئەوتۆشی نەبێت، بەڵام لە کاتی پارەدان جیاوازییەکی بەرچاو لەکۆی گشتی بەدیدەکرێت.
نەسرین محەممەد ئەمین، کڕیار دەڵێت نرخەکان بە بەراورد بە بازاڕ جیاوازی هەیە، نرخەکان وەک کۆگاکانە لێرە ڕۆن بە 1250 دینارە لە بازار بە 1500 دینارە ئارد بە 1000 دینارە لێرە بە 500 دینارە.
لە 113 ژووردا بازرگانان لێرە بە داشکاندنی نرخەکانیان کێبرکێ دەکەن، کێبڕکێیەک بەو ئامانجەی زۆرترین ڕێژەی کاڵا و کەلوپەلەکانیان بفرۆشن.
17-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,279 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!