دواڕۆژ، هاوکار مستەفا
ئاسایشی #کەرکووک# ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 185 کەسیان بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکردووە.
رائید غەسان ڕەشید، وتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ئەمڕۆ دووشەممە 31ی تەمموزی 2017 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، هێزەکانمان لە ماوەی 2017/1/1 تا 2016/6/30 توانیویانە 1009 چالاکی جۆراوجۆر لە کەرکووک و دەوروبەری ئەنجام بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا، 185 کەس بە ماددەی چواری تیرۆر و 473 کەسی تریش بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.
وتیشی تاوانەکان بریتین لە کوشتن، ڕفاندن، ساختەکاری، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، دزیکردن، بازرگانی بە مەوادی بەسەرچوو و بەرتیل وەرگرتن بۆ دەرکردنی منداڵ و خێزان لە کەمپی ئاوارەکان بەبێ ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار.
وتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانە دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژیان.
31-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,986 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!