لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندن هەواڵێکی ناڕاست بڵاوبووەتەوە، کە گوایە بەڕێز #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناروودوە.
لێرەدا بە گشت لایەک ڕادەگەیەنین، کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و پەیوەندی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانەیە و هەموو کات هەوڵدراوە لە ئێستا و ئایندەیشدا هەر کێشەیەک هەبێ، بە دیالۆگ و لێکتێگەییشتن و دانوستاندن چارەسەر بکرێ.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
02-08-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,234 جار هاتیە دیتن