پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,005
وێنە 105,774
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لۆبی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: پەڕتووکخانە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆبی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا

لۆبی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا
جۆن مێرشهایمەر
ستیڤن وۆڵت
لە ئینگلیزیەوە: سیروان حسێن بیەیی
2017 هەولێر

دیارە هەر لە سەرەتای دروستبوونی شارستانییەتی وڵاتان و دەربازبوونیان لە قۆناغی خۆسەپێنی، پرۆسەی بیرکردنەوەی مرۆڤ ڕۆژانە لە پەرەسەندندا بووە بۆ ئەوەی هێژموونیی زادەی بیرکردنەوەکانی، بە ڕێگەیەکی جیاواز و تا ڕاددەیەک دوور لە ئاژاوە، بەسەر کەسانی تردا بسەپێنێت. هەر بۆیە، لە بەکارهێنانی سامان و بیرکردنەوەی قووڵ و چەندین ئامڕازی تری دەستەمۆکردنی مرۆڤ، لەم سەردەمەدا هەوڵی تەواو لە ئارادایە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی لایەنە بەهێز و باڵادەستەکانی جیهان. ئەمریکا لەم سەردەمەدا بە فراوانترین گۆڕەپانی ئەم جەنگە هێژموونکارییە خۆسەپێنە لە قەڵەم دەدرێت. لە ئێستادا، واشنتۆن بۆتە مۆڵگەی ئەو نەتەوە و وڵاتانەی کە لەژێر هەڕەشەی (یان بۆ بەردەوامیدان بە سالاریی خۆیان)ی وڵاتانی تردان. دیارە لەم سەردەمەدا لۆبیکردن بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەو چەکانە دادەنرێت کە نەک تەنیا وڵاتە سەربەخۆکان، بگرە کەمینەکانیش بەجددی کاری لەسەر دەکەن. پێش ئەوەی باس لە ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکەی بەردەستتان بکەم، بە پێویستی دەزانم بەکورتی ئاماژە بە مێژووی سەرهەڵدان، ئامانج و دەرهاوێشتەکانی ئەم چەمکە دەوڵەمەندە (لۆبیکردن) بکەم.

مێژووی لۆبی

سەرەتای دەرکەوتن و بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (1869-1877) لە کاتی سەرۆکایەتیی یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەمریکا بە ناوی یولیسیس گرانت. یەکێک لە ئارەزووەکانی ناوبراو لەو کاتەدا، بریتی بوو لە چوونەدەرەوەی لە کۆشک، بۆ ئەوەی بتوانێت چاوی بە هاونیشتمانیانی بکەوێت و لە گرفتەکانیان بکۆڵێتەوە. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، گرانت سەردانی هۆتێلێکی دەکرد بە ناوی ویلارد و، لەوێ چاوی بە هاووڵاتیان دەکەوت. ئەوانەی کە لە گردبوونەوەکەدا ئامادە دەبوون، ئەم دەرفەتەیان دەقۆستەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هونەری ئاخاوتنەوە کاریگەری بخەنە سەر بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا. گرانت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەکەوتە ژێر کاریگەریی ئەو کەسانە و، لە ئەنجامدا هەندێ یاسای دەگۆڕی کە ئامادەبووان وایان دەزانی لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە. ئەمەیش وای کرد کە چەند یاسایەکی نوێ لە شوێنی یاسا کۆنەکان دەربچێت. بەم شێوەیە سەرۆکی ئەمریکا ناوی ئەم چالاکییانەی کردە لۆبی و، ئەو کەسەی ئەم کارەیشی دەکرد، بە لۆبیست ناوی بردن. سەرەڕای ئەم مێژووە، چەند بۆچوونێکی تریش هەن ئاماژە بەوە دەدەن کە تەنانەت مێژووەکەی دەگەڕێننەوە بۆ سەرەتای ساڵانی 1800. بۆچوونێکی تریش هەیە کە دەڵێت کاتی لەدایکبوونی ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەڤدەی زایینی لە وڵاتی بریتانیا، کاتێک خەڵک بۆ دیدەنیی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوویان لە ڕێڕەو و هۆڵەکانی باڵەخانەی ئەنجومەن دەکرد کە پێی دەگوترا لۆبی.

بەپێی یەکێک لە سەرچاوەکان، سەرەتای دەرکەوتنی لۆبی لە مێژووی هاوچەرخدا، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1938؛ کاتێک ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد کە تیایدا ڕێگەی بە چالاکیی سیاسی و ڕاگەیاندن دا بۆ بەرژەوەندیی وڵات و لایەنی دەرەکی. لەبەر ئەوەی دۆخ و ژینگەی ئەمریکا زۆر لەبار بوو بۆ ئەوەی ئەو گرووپ و ڕێکخراوانە چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن، هەر زوو گەشەیان سەند و تا ساڵی 2005 ژمارەیان گەیشتە نزیکەی سی و پێنج هەزار ڕێکخراو و گرووپ. زۆری پێ نەچوو کۆنگرێس بە دەرکردنی یاسایەک، دەوڵەتیان ناچار کرد کە بڕی یەک ملیار و سەد ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان بکات. پۆل فیندلی، ئەندامی پێشووی کۆنگرێس و خاوەنی پەرتووکی کێ دەوێرێت باسی بکات؟، دەنووسێت: جاری وا هەبووە ئیسڕائیل ناڕەزاییی بەرامبەر هەڵوێستێکی ئەمەریکا هەبووە کە هێشتا ڕەشنووس بووە. لۆبیی جوو،‌ کە هەمیشە وەک نموونەیەکی زیندوو باسی لێوە دەکرێت کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگ‌ و مێژووییی هەبووە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل‌ و بەفەرمیناساندنی هۆلۆکۆست وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، لە ڕابردوودا لەژێر چەندین ناوی جۆراوجۆر کاریان کردووە و گوشار و کاریگەریی زۆر گەورەیان هەبووە‌ لەسەر چەندین ناوەندی جیاجیای بڕیار و تەنانەت دەسەڵاتی نێودەوڵەتییش.

لە ڕووی وشەسازییەوە، چەمکی لۆبی وشەیەکی ئینگلیزییە و بە واتای هۆڵی چاوەڕوانی، یان پشوودان لە هۆتێلەکان بەکار هاتووە. بەڵام فەرهەنگی ئۆکسفۆرد لە چاپی 1808دا بە واتای سیاسی بەکاری هێناوە و، بەو کەس و گرووپانەی گوتووە کە کاریگەرییان لەسەر ئەندامانی پەڕلەمان و یاسادانەران هەبووە. هێرمانسن بەم شێوەیە پێناسەی دەستەواژەی لۆبی دەکات: پێوەندیی ناڕێکخراو لەگەڵ سیاسییەکان و بەرپرسان، تاوەکوو کاریگەریی لەسەر بڕیارەکانیان هەبێت. هەروەها ڕیچارد برۆنوێل پێی وایە کە لۆبیست به و کەسانە دەگوترێت کەوا سەرنجی شوێنە ڕەسمییەکان‌ و حکوومەتی هەڵبژێردراو به ‌لای خۆیدا ڕادەکێشێت، بە مەبەستی سوودگەیاندن بە یاسا و بڕیارەکانیان.

بە شێوەیەکی گشتی، دەکرێت بڵێین گرنگترین ئامانجەکانی چەمکی لۆبی، لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت دەبێتەوە:

یەکەم: هەوڵدان بۆ دانانی کاریگەری لەسەر وڵاتە زلهێزەکان بۆ ئەوەی لە ڕووی دارایی، سەربازی و کولتوورییەوە، پشتیوانیی ئەو وڵاتانە بەدەست بهێنن.

دووەم: دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی یاسادانان؛ بەم جۆرەیش، گۆڕینی ئەو یاسایانەی لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی وڵاتەکانیاندا نییە.

سێیەم: هاندانی دەسەڵاتی جێبەجیکاری بۆ پراکتیزەکردنی ئەو چالاکییانەی لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەیاندایە.

چوارەم: گوشارخستنە سەر سەرۆکی وڵاتان، بۆ ئەوەی بڕیارەکانی بەتەواوی لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتەدا دەربکات.

پێنجەم: ڕاکێشانی هەست و سۆزی جەماوەر بە هۆی میدیاوە.

بۆچی ئەم پەرتووکە...؟!

ڕەنگە زۆرێک لە خوێنەران ئەم پرسیارەیان لە مێشکدا گەڵاڵە ببێت کە لۆبیی ئیسڕائیل لە ئەمریکادا چ پێوەندییەکی بە خوێنەری کوردەوە هەیە و، بۆچی ئێمە دەبێت ئاگاداری چالاکییەکانیان بین؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، دەکرێت بەیەکگرێدانێک لە نێوان گەلی کورد و جوو دروست بکرێت. بۆچی؟ چونکە کورد نەتەوەیەکی بێدەوڵەتی (تا ئەم ساتە...!) ستەملێکراوە لە لایەن وڵاتە دراوسێکانییەوە و، جووەکانیش لە سەرەتای پلانی دروستبوونی دەوڵەتی ئیسڕائیلەوە ئەزموونی هەمان چەوسانەوەیان تێ پەڕاندووە (ڕاستی و دروستیی بوونی دەوڵەتی جوو، پرسی ئەم پەرتووکە نییە؛ هەر بۆیە وەرگێڕ بەتەواوی خۆی لەم بابەتە دوور دەخاتەوە). ئێمەی کورد لە ئێستادا بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی گەلێکی ژێردەستە، کە میراتگری دیرۆکێکی پڕ لە دەردەسەری و چەرمەسەرییە؛ هەر بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم ڕێگە بەردەستەکان تاقی بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین پشتیوانیی دەوڵەتێکی گرنگ و بەهێزی وەک ئەمریکا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خۆمان مسۆگەر بکەین. زایۆنیزم، نەخشەسازی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل، هەر لە سەرەتای چالاکییەکانییەوە ڕۆڵێکی باڵای لە دروستکردنی ئەم دەوڵەتە گێڕا. دروستکردنی ڕێکخراوێکی زایۆنیزمئاسای نیشتمانی لەم ساتەدا بۆ کوردستان، زۆر پێویستە.

لۆبیی کورد

ئامانج لە دروستکردنی گرووپی لۆبیی کوردی، بۆ ئه و مەبەستەیە کە‌ کورد وەک وڵاتانی دیکەی دونیا ببێتە خاوەن گرووپی لۆبیی خۆی؛ ئه و کەلێنەیش‌ پڕ بکاتەوە کە هەمیشە بازی بەسەردا داوە. ئامانج له دروستکردنی لۆبیی کوردی ئەوەیە، لە‌ ڕێگەی لۆبییەوە شان به ‌شانی حزبە کورد و کوردستانییەکان لە ناوەوه ‌قەناعەت بە ناوەندی دەسەڵات لە ئەوروپا و جیهان‌ و ناوچەکە بکەین، تا کوردیش وەک وڵاتانی دیکە ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ، چونکە هیچ گەلێک نییە ئەوەندەی کورد قۆناغی سەخت و دژوار و جەنگی مانەوەی بەرامبەر تورک‌ و فارس و عەرەب و وڵاتانی زلهێز بینیبێت. بەشێک لە‌ نەتەوە و گەلانی تر، بەرگەی زۆرداریی ئیمپراتۆرەکانیان نەگرت و بەیەکجاری لەنێو گەلانی تردا توانەوە.

ئێستایش سەردەمی گلۆبالیزم‌ و پۆستمۆدێرنیزم‌ و فەیسبووک‌ و میدیایە، جیهان وەک گوندێکی بچووک سەیر دەکرێت، هەواڵ‌ و ڕووداوەکان زۆر بەخێرایی بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبنەوە، کوردیش تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە، پشتگیریی نێودەوڵەتییشی تا ڕاددەیەکی بەرچاو هەیە. بۆیە ئەستەمە گەلی کورد لە نێو نەتەوەکانی تردا بتوێتەوە؛ واتا قۆناغی توانەوەی له ‌نێو عەرەب‌ و فارس و تورک‌ و عەجەم تێپەڕی کردووە. بۆیە لەم کات و ساتە هەستیار و مێژوویییەدا ئەرکی سەرشانی ‌حکوومەت و سەرجەم حزبە سیاسییەکان‌ و کەسایەتییە دەستڕۆیشتووەکان و ڕەوەندەکانی کوردییه،‌ هەوڵی جددی بدەن لە دروستکردنی لۆبیی کوردی لەسەر بنەمایەکی نەتەوایەتی، تاکوو بەم هۆیەوە ئه و کەڵێنە پڕ بکەینەوە‌ کەوا هەمیشە لە مێژووی گەلی کورددا پشتگوێ خراوە و بازی بەسەردا دراوه. لە ڕێگەی لۆبیی کوردییەوە بەردەوام کێشه و گرفت‌ و زانیارییەکان بگەیەنینە سیاسییەکان بەتایبەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، تاوەکوو گوشارێکی گەورە لەسەر وڵاتانی سەردەستەی کوردستان دروست بکەین‌ و ددان بە مافی ڕەوای گەلەکەماندا بنێن. بۆیە دەکرێت لە ئاستی جۆراوجۆر دانیشتن لەگەڵ لۆبیی وڵاتاندا بکرێت و داوای هاوکارییان لێ بکەین.

کاری لۆبیی کوردییش سەرەنجام لەسەر حزبە کوردی و کوردستانییەکان وەستاوە. ئەگەر حزبە کورد و کوردستانییەکان لە ڕۆڵ‌ و گرنگیی لۆبیی کوردی تێ بگەن و کەسانی دڵسۆز و نەتەوایەتیمان هەبێت، ئەوا لەمڕۆ بەدواوە کار بۆ دروستکردن و بەگەڕخستنی دەکەین لەسەر ئاستی نەتەوایەتی، چونکە کاری لۆبیی کوردی هەر بە دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان کۆتایی نایەت بەڵکوو پاش سەربەخۆییی کوردستانیش پێویستیی زۆرمان پێیەتی. گونجاوترین پێشنیاری خێرایش لەمبارەیەوە ئەوەیە کە:

دروستکردنی گوشاری بەردەوام‌ لەسەر دامودەزگەکانی حکوومەت تاوەکوو بەبەردەوامی بڕیاری ڕاست و دروست دەربکەن.
گەیاندنی زانیارییەکان‌ بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پاراستنی پێوەندییەکانمان‌ لەگەڵ دۆستان‌ و سیاسەتوان‌ و پەرلەمانتاران‌ و ئەندامانی حکوومەت‌ و ڕێکخراوە حکوومی و ناحکوومییەکان.
ئەگەر لە ڕابردوودا هەوڵێک بۆ دروستکردنی لۆبیی کوردی درابێت، ئەوا هەڕەمەکی بووه و جێگەی سەرنجی زۆر نەبووە. بۆ نموونه هەرچەندە بۆ سەرخستنی لۆبیی کورد لە واشنتۆن کاری باش کراوە، بەڵام‌ ئه و نووسینگەیەی لۆبیی کوردی لە واشنتۆن، نەکراوە بە پڕۆژەیەکی گەورەی نەتەوایەتی. ئەوەی لە ناوەڕاستی هەشتاکان لە بریتانیا دروست بوو، لۆبیی کوردی نەبوو، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ دروستکردنی لۆبیی کوردی. هۆکارەکانیش ڕوون و ئاشکران: گرنگترینیان بەهێزیی دەزگەی سیخوڕیی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بوو لە وڵاتانی ئەوروپا و پشتگیریی بەردەوامی وڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچەکە بوو بۆ ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان له ‌پێناو پاراستنی بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووریی خۆیان.

هۆکاری دووەمیش نەبوونی ڕەوەندی بەهێز لە ئەوروپا و ئەمریکا و کەمیی سەرمایەداری کورد و نەبوونی ئابوورییەکی بەهێز و کەمتەرخەمیی حزبە سیاسییە کوردییەکان بووە لە بواری لۆبیدا.

پاش نەوەدەکان و ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهەڵات بەرامبەر ئەمەریکا و کۆچی لاوانی کورد بۆ ئەوروپا و جیهان و ڕزگاربوونی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان له ‌دەست داگیرکەران و کرانەوەی جیهان بەڕووی گەلەکەمان و شۆڕشی ڕاگەیاندن و گلۆبالیزم و بوونی سەدان کۆمەڵه و ڕێکخراوی کوردی لە ئەوروپا و جیهان، ڕێگەخۆشکەرن بۆ دروستکردنی لۆبییەکی بەهێزی کوردی. بێ گومان، لۆبیی کوردی بە شه و و ڕۆژێک، بە حزب و ڕێکخراوێک ‌بەتەنیا دروست نابێت و کاری لۆبیبش دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیبی کوردستان هەرگیزاوهەرگیز کۆتایی نایەت. لۆبیی کوردی زەمینەسازیی باش‌ و پلانی تۆکمەی دەوێت، بەتایبەت لە لایەن حزبە کورد و کوردستانییەکانەوە، چونکە هەموو حزبە کورد و کوردستانییەکان دەتوانن لە هەموو کاتێکدا سوود لە وزه و توانای لۆبیی کوردی وەربگرن و، له ‌کاتی خۆشی و ناخۆشیدا پاڵپشتی گەورەی حزبەکان‌ و گەلی کورد بن. زۆر گرنگە بە لایەنی کەمەوە هەوڵی ئەوە بدەین زۆربەی هەرە زۆری سیاسییەکان‌ و ئەکادیمییەکان و خاوەن توانا و لێهاتووەکان و خاوەن سەرمایەکان‌ و پسپۆرانی وڵاتانی خانەخوێ‌ و کوردستان کۆ بکەینەوە و، بەم هەنگاوانەی خوارەوه،‌ دەست بکەین بە دامەزراندنی لۆبییەکی بەهێز و ناوازەی کوردی.

یەکەم: سەرەتا دەبێت پرسی لۆبیی کوردی، بکەین بە باس و خواستی میدیا، ڕۆشنبیران، پسپۆران، سیاسەتوانان، کەناڵەکان، حزبە سیاسییە کوردی و کوردستانییەکان. دووەم: کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵای حزبە سیاسییە کوردی و کوردستانییەکان ئەنجام بدرێت؛ لیژنەیەکی باڵا، کە نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەکان و پسپۆڕان‌ و چین و توێژەکانی تێدا بێت. سێیەم: کۆکردنەوە و بەئەرشیفکردنی ناونیشان و ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵ‌ و سەرجەم هۆیەکانی پەیوەندیکردنی خاوەن سەرمایەکان، ئەکادیمییەکان، پسپۆڕان، لێهاتووان، سیاسەتوانان، ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی ناوخۆ و دەرەوە، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، خاوەن تواناکانی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان و بانگهێشتکردنیان بۆ کوردستان و هەوڵدان بۆ سازکردنی کۆنگرەیەک سەبارەت بە لۆبیی کوردی بە زووترین کات. چوارەم: پێویستە کۆنگرە دەستوورێکی هەبێت، کە تێیدا نەخشەڕێگە و هەیکەلی ڕێکخستنی خۆی داڕشتبێت و، بۆ ئێستایش بارەگای سەرەکیی لە کوردستانی باشوور بێت.

پێنجەم: کەسانی پسپۆڕ، کە بڕوایەکی پتەویان بە دروستکردنی لۆبیی کوردی هەیە، لەسەر میلاکی حکوومەتی هەرێم دابمەزرێن و بە زووترین کات لە وڵاتە گەورەکانی وەک ئەوروپا و ئەمریکا بنکه و بارەگای تایبەتیان بۆ بکرێتەوە؛ بە هەمان شێوە کەسانی پسپۆر و زمانزان لەسەر میلاکی حکوومەتی هەرێم کار بکەن، چالاک و بەتوانا بن‌ و ڕابردوویان پاک بێت و جێگەی متمانە بن. مەرج نییە هەموویان کورد بن، باشترە بەشێکیان خەڵکی وڵاتانی خانەخوێ بن، پسپۆڕ و دڵسۆز بن‌ و باوەڕیان بە کێشەی ڕەوای گەلەکەمان و لۆبیی کوردی هەبێت؛ ئەگەر کەمتەرخەم و بەتوانا نەبن، بەئاسانی بگۆڕدرێن. شەشەم: به ‌هەموو شێوەیەک ململانێی حزبی لەم بنکه و بارەگایانە قەدەغە بکرێت، واتا تەنیا لە پێناو سەربەخۆییی نیشتمانی دایک و کوردستانییانە، کار بکەن.

حەوتەم: زانیاری لەسەر ئەزموونی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی جیهان‌ و ناوچەکە لە بواری لۆبیدا کۆ بکەنەوە. هەشتەم: گرنگیی تەواو بدەن به ‌کاری پێوەندی و ڕاگەیاندن‌ و دروستکردنی چەندین لقی تر وەک لۆبیی پەڕلەمان، لۆبیی حکوومەت، لۆبیی خاوەن سەرمایەکان، لۆبیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لۆبیی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان‌ و ڕۆژنامەنووسان، لۆبیی میدیاکاران، لۆبیی پزیشکان و ئەندازیاران، لۆبیی پسپۆران و لێهاتووان و لۆبیی تر. نۆیەم: پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەڕلەمان، سەرچاوەی دارایییان لە بوودجەی حکوومەتی هەرێم بۆ دیاری بکرێت. هەروەها هەوڵ بدرێت بەشێک لە سەرچاوەی داراییی تریشیان لە ڕێگەی خاوەن سەرمایەکانی ناوەوە و دەرەوە، ڕەوەندی کوردی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە تەرخان بکرێت. دەیەم: پێویستە ئەم دامەزراوە نوێیە، ڕۆژنامە و گۆڤار و ناوەندی بڵاوکراوەی تایبەت بە خۆی هەبێت و هاوکات سەرجەم کەناڵەکانی تر هاوکاریان بن.

یازدەیەم: دانانی کاریگەری لەسەر ڕاگەیاندنی وڵاتانی خانەخوێ لە ڕێگەی نووسین‌ و ناردنی بابەت، ڕێپۆرتاژ، لێکۆڵینەوە، چیرۆک، ڕۆمان، پەرتووک، چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی، کاری هونەری وەک مووزیک‌ و فیلم و شانۆگەری و...، تاوەکوو ڕای گشتی به ‌لای گەلی کوردا ڕابکێشین. دوازدەیەم: پەڕلەمانتارە کوردەکانی وڵاتانی خانەخوێ، خاوەنی پڕۆژەی تایبەتی خۆیان بن و کێشەی گەلی کورد بگەیەننە پەڕلەمان و حکوومەت و میدیاکان. سێزدەیەم: دروستکردنی پێوەندیی توندوتۆڵ لەگەڵ لۆبیی وڵاتانی تر، کەڵکوەرگرتن‌ لە ئەزموونیان، تەنانەت له ‌کاتی پێویستدا داوای هاوکارییان لێ بکرێت، بەتایبەتی لۆبیی ئیسڕائیل. چواردەیەم: سەنتەرێکی زانیاری و لێکۆڵینەوە بە ناوی سەنتەری لێکۆڵینەوەی لۆبیی کوردی دروست بکرێت. پازدەیەم: دۆزینەوەی ئالییەتێکی گونجاو لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەییی گەلی کورد لە بەلژیکا.

ئەمانە و چەندین خاڵی دیکە، کۆمەڵە هەنگاوێکن بۆ دروستکردنی لۆبیی کوردی؛ هەموو هەنگاوەکانیش لە هەنگاوی یەکەمەوە دەست پێ دەکات. هیوادارین ڕۆژێک بێت بتوانین پێکەوە لۆبیی کوردی لەسەر ئاستی نەتەوایەتی دروست بکەین.[1]

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە ئەگەرچی میللەتی کورد بە درێژاییی مێژووی ڕابردوو قوربانییەکی زۆری داوە و ئازاری زۆری بە دەست داگیرکەرانی بیانی چەشتووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا کاتی ئەوەیە دەست لەناو دەست، بەرژەوەندییە تەسکەکان وەلا بنێین و، هەنگاو بنێین بەرەو دەوڵەتێک کە تێیدا هەر تاکێکی کورد هەست بکات سەرجەم مافەکانی لەژێر یەک ئاڵا و یەک حکوومەتی تۆکمەدا پارێزراوە. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئێمەیش سوود لەو تەکنیک و ڕێگە جیهانییانە وەربگرین کە کاریگەرییان هەیە بۆ سەر وڵاتە زلهێزەکان، بەتایبەتی ئەمریکا، بۆ ئەوەی خاوەن لۆبییەکی بەهێز بین لە واشنتۆن.


[1] سەرچاوەکان
پرۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین، لۆبی کردن بۆ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت‌، چاپی یەکەم. (2007).
ئیدریس سابیر، لۆبی کوردی، بابەتێک بۆ گفتوگۆ،‌ ئاژانسی سەربەخۆ (وتار).

لۆبی کوردی، ژووری توێژینەوەی بزووتنەوەی گۆڕان.

-Richard Brownell, Lobbying at the Willard, Hotel
http://blogs.weta.org/boundarystones/2016/06/24/lobbying-willard-hotel
-30,000 lobbyists and counting: is Brussels under corporate sway?
-https://www.theguardian.com/world/2014/may/08/lobbyists-european-parliament-brussels-corporate

تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,189 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | http://www.penus.krd
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 89%
89%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 08-09-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ) ل : 09-09-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 21-07-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 5,189 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.240 KB 21-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
فایلا وێنەیی 1.0.181 KB 08-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,005
وێنە 105,774
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - رۆمان پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - وەرگێڕدراو پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - باژێر و باژارۆک - دهۆک پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - جوڕێ وەشانێ - چاپکری پەڕتووکخانە - وەرگەڕکری ژ زمانێ - ئینگلیزی پەڕتووکخانە - PDF - بەلێ وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.109 چرکە!