میوان چاکی خانەخوێ خراپ
میوان داکردن و ناندان یەکێکە لەخاسیەتە جوانەکانی میللەتی کورد، ئینجا ئەگەر یەکێک ئەو خاسیەتەی نەبوو بەهۆی ڕەزیلی و ڕشدی و قرچۆکیەوە بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر حەزیش بکات نانی خەڵکی بخوات و لەماڵە خانەخوێش قسەی گەورە و پیاوانە بکات و باسی خزم دۆستی و میوان دۆستی بکات، کاتێکیش ڕێت بەماڵیان بکەوێت وەک پێویست خورک و خولقت نەکات و هەستی پێ بکەیت نیگەرانە لە هاتنەکەت بەهۆی بەخیلی و ڕەزیلیەوە بەو جۆرە کەسانە لە ئیدیۆمی کوردەواریدا دەوترێت (میوان چاکی خانەخوێ خراپ) واتە لە ماڵی تۆ میوان دۆستە و کە خۆشی خانەخوێیە خانە خوێیەکی خراپە و هیچ بۆ میوانان ناکات لەبەر بەرچاوتەنگی و قرچۆکی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 166 جار هاتیە دیتن