سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی ئاشکرایکرد، لەبەر پارێزگارینەکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی 40 هەزار یەکەی پیشەسازی لە عێراقدا لەکارکەوتوون.
سامی ئەعرەجی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە 2ی کانونی یەکەمی 2017 ڕایگەیاند 40 هەزار یەکەی پیشەسازی لە عێراقدا لەکارکەوتوون، هەموو ئەو یەکانە لە وەزارەتی پیشەسازی تۆمارکراون.
روونیشیکردەوە، هۆکاری لەکارکەوتنیان ئەو کرانەوە گەورەیەیە کە عێراق بەخۆیەوە بینیویەتی لەساڵی 2003 بەدواوە سەرەڕای پارێزگاری نەکردن لە بەرهەمی نیشتمانی.
وتیشی ئەم دامەزراوانە پێش 2003 ڕەوڕەوەی ئابووری عێراقیان دەجوڵاند.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی جەختیشیکردەوە پێویستە ئەو یەکانە بخرێنەوە گەڕ لەڕێگەی هاوبەشی کەرتی تایبەت و کۆمپانیا جیهانییەکانەوە.[1]
02-12-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,904 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!