ڕێوی گەزيزە خواردوو تولەک دەردەکات
گەزيزە، گوڵێکی جوانی کوێستانيە و تولەکيش واتە گەنجی تازە پێگەيشتووی بێ موو، هەندێجاريش لە باڵندە دا واتە پەڕی بێچوەيی و گەندە پەڕە پێگەيشتوەکانی لێ بۆتەوە و تازە تولەکی داوە واتە دەچێتە قۆناغێکی جوانترەوە، بە تەوسەوە بەکەسێکی نابوت و ڕيويلە و تاژيلەيی و لاواز و ڕەقەڵە دەوترێت کەتازە هەست دەکەيت وەک گەنجە بێ مووەکە و کۆترە تولەکەکە قرێش وکرێش و لاوازی نەماوە و ڕەنگی تازەی هاتۆتەوە بەر و جوان بووە، دەبێت کەوتبێتە ناز و نيعمەتێکيشەوە چونکە ڕێوی گوڵە گەزيزەی بەدەست کەوتووە وەک چۆن ووتراوە هەنگوينی بەدارەوەی دۆزيوەتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,575 جار هاتیە دیتن