گەرچی بارانبارینەکانی ڕۆژانی ڕابردوو هەم بەستێن و هەم ڕووپێوی ئاوی دەریاچەی #ورمێ#ی زیاد کردووە، بەڵام هێشتاش مەترسیی وشکبوونی دەریاچەکە نەڕەویوەتەوە.
پارێزگاری ورمێ لە یەکەم کۆڕبەندی تەندروستیی پارێزگاکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو هۆشداریدا کە لە ئەگەری وشکبوونی دەریاچەی ورمێ تەندروستیی 20 ملیۆن کەس لە ئێران ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە و دەبێ شوێنی ژیانیان بگۆڕن.
محەممەد مەهدی شەهریاری پارێزگاری ورمێ جەختی لەوە کردەوە کە بوژانەوەی دەریاچەکە پێویستی بە فەرهەنگسازی هەیە بۆ ئەوەی جەماوەریش لەو پرسەدا ڕۆڵیان هەبێ. ڕەخنەی لە دامەزراوەی جیهادی کشتوکاڵیی پارێزگای ورمێ گرت کە وەک بەرپرسی ئەو بوارە کەمتەرخەمیی کردووە لە ئەرکەکانیدا.
دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی ئاوی سوێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەشەم گەورەترین دەریاچەی ئاوی سوێری جیهانە. لە ئەگەری وشکبوونی دەریاچەکە بیابانێکی خوێ بەجێ دەمێنێ کە لەگەڵ هەڵکردنی هەر بایەکدا تەپوتۆزی خوێ ژیانی خەڵکی دەوروبەر بەتایبەتی لە ڕووی نەخۆشییەکانی کۆ ئەندامی هەناسە دەخاتە مەترسییەوە و دەبێتە هۆی وشکبوونی دارستان و کێڵگەکانی دەورووبەریش.[1]
#02-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,379 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!