نانی کاسبی برژايە
بيستراوە و وتراويشە(نانی سواڵ يان خاوە يان سوتاوە) بەڵام نانی برژاو واتە نانێکە خۆت بەدەستتهێناوە بەئەرک وڕەنج وماندووبون يان بەپول و پارەی خۆت کڕيووتە، ئەگەر کاسبی بکەيت ئەوا دەوترێت(دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە) واتە به و دراو و پول و پارەيەی کە بە ڕەنج و زەحمەتکێشانی خۆت وەدەستت کەوتووە بەئارەزووی خۆت بەرزق و ڕۆژووی دەدەيت و دەست پان ناکەيتەوە وەک دەرۆزەکەرو خێرومەنديش دڵيان لەنانی(خاو) يان(سوتاو) دەبێتەوە پێتی بدەن، بەڵام خۆت بچيتە لای نانەوا بۆ کڕينی(نان) بە نانی خاو و سوتاو ڕەزامەند نابيت چونکە تۆ پولی خۆت دەدەيت و کامە(نان) برژاوە ئەونانە دەسێنی بۆيە وتراوە(نانی کاسبی برژايە يان برژاوە).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,267 جار هاتیە دیتن