بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە پەلاماری مووشەکی و بوردومانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبی دیموکرات لە شاری #کۆیە# زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت کە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە. لە کاتێکدا کە ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
داوا لە هەموو لایەکیش دەکەم کە هەرێمی کوردستان نەکرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونکە خودی هەرێم کێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە. بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەک ڕابگەیێنم کە کێشەی گەلی کورد بە توندوتیژی و کوشتن و بوردومان چارەسەر ناکرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو کێشەکان.
#مەسعود بارزانی#
#08-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,489 جار هاتیە دیتن