رونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە:-
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە کەسێک بەلێدان و سوکایەتی دەستدرێژی دەکاتە سەر هاووڵاتییەک.. ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کە تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی 2018/9/13 ەوە دەستگیرکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە چەند دۆسیەیەکی تری تاوانکاریدا داواکراوە، وە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر..
دادگای_سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە پێشێلکردنی یاسا و یاساشکێنی ناکەین و ئیجرائاتی قانونی تەواو دژی هەر کەس و لایەنێک دەگرینەبەر کە ئاژاوەگێڕی بکات و یاسا پێشێل بکات، وە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی یاسایی هەموو مرۆڤێک بێ جیاوازی، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
#21-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,656 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!