پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,807
وێنە 106,003
پەرتوک PDF 19,737
فایلێن پەیوەندیدار 98,967
ڤیدیۆ 1,423
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,510

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,125

فارسی 
8,292

English 
7,138

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت

هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت
هەناسەیەک سیخناخ لە هونەر، هەمیشە بۆ نیشتمان دەسترێت
(بە بیانووی کۆنسێرتەکەی سەعدوڵڵا نەسیری و گرووپی ژوانا بە یادی #حەسەن زیرەک# و #عەلی مەردان# لە باژاڕی #سنە#)
#هۆمەر نۆریاوی#
لە ڕۆژگار و سەردەمێکدا مخابن تا دێت نەغمە و سۆزی هەمیشە بلاوێنی دەنگە ڕەسەکانی نێو گۆرانیی کوردی لەبەر ئەو ئاشووفتەبازاڕەی لە نێو دنیای موزیکی کوردییدا دروست بووە و میدیا و ڕاگەیاندنی کوردییش بە ناوی تازەگەری زێتر پەرەی پێ دەدات و جەماوەر وەک پێویست ئیتر گوێبیستی دەنگە سیحراوییەکانی هەر وەک سەی ئەسکەر کوردستانی،عەلی مەردان، کاوێس ئاغا، مریەم خان، تایەر تۆفیق، حەسەن جەزراوی،سێوە، عارف جەزراوی،ڕەسووڵ گەردی،شەماڵ سائیب،تەحسین تەها،فوئاد ئەحمەد،ئایشەشان، حسێن عەلی،ساڵح دیلان،مشکۆ،ئەحمەد شەماڵ،محەممەد ماملێ و سەدان دەنگی ناوازەی دی لە نێو مۆسیقای کوردییدا نابێت، هەر لێرەوە،ڕاست لە نێو باژاڕ و دیار و دەڤەرەکەی سەی ئەسکەر و مەزهەر خالقی و دەیان هونەرمەندی پایەبەرزی دیکەی ئەم ناوەی کوردستانەوە، هەناسەیەکی سیخناخ لە هونەر دێت و دیسانەوە دەمانباتەوە تا نێو مێرگ و پێدەشت و گوڵجاڕ و چۆم و دۆڵ و دەربەند و بنار و چیا و لووتکەکانی گۆرانیی کوردی و جارێکی تر گوڵاوی دەیان سترانی وەک دیسان شەو هات و ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە،هاتەوەی حەسەن زیرەک و شەدەشل بۆچ وات کردی عەلی مەردانی مەزنمان بە گیاندا دەپژێنێت.
ڕاست 47 ساڵ پاش حەسەن زیرەک و 37 هاوین دوای عەلی مەردان، لە سنە و دیوەخانەکەی مەستوورەی هەمیشە شەیداوە، دەنگێک دێت و شکۆ و گەورەیی ئەو دەنگانەی نێو مۆسیقای کوردییمان بیر دەخاتەوە و لە هاژەی ڕۆحی ئەوانمان بۆ دەگوێزێتەوە و پێمان دەڵێت،یادەوەرییەکان هێشتا هەر تازەی تازەن.
هەنووکە وا سەی ئەسکەر هەر بۆ خۆی هاتووە و لێرەیە و دەیەوێت میوانداریەتی لە دوو دەنگی ناوازەی نێو مۆسیقای کوردی بکات. ئێستێ خودی عەلی مەردانی مەزن و حەسەن زیرەکی نەمر بە ڕۆح لێرەن تا نزیک نزیک هەر لە مەکۆکەی مەستوورەی کوردان و شارەکەی سەی ئەسکەری دەنگ زوڵاڵەوە،گوێیان لەو قوڕگە هونەرییە و لەو هەناسە هەر هەمیشە ئاوێزان بە باڵای سەرپاک کوردستاندا بێت کە تەمەنێکە گەڕیدەی هونەری نیشتمانە و لە کوێ ئەم گەلە ئازارێکی بگاتێ،لە کوێ زامێک بنیشێتە سەر جەستەی،لە کوێ پێویست بکات خەمێک بڕەوێنێتەوە،لە کوێ حەوجێ بە شادکردنی دڵان بکات، هەر خۆی لەوێندەرێ ئامادەیە و پڕ بە نیشتمان دەچریکێنێت و خۆشەویستی ئەم خاکە گەوهەرینە،هەر لە هەموو گیانیدایە. چ تۆفیریش ناکات لە کوێی ئەم نیشتمانە بێت. دە ئارام بنوون مامۆستایانی مەقام و بەستەی کوردی،ئەوەتانێ دەنگێک لێرەوە،هەر لە ناو خودی ئەمارەتی شۆڕەژنەکەی نێو تۆرە و مێژووی کوردانەوە،یادتان دەکاتەوە و پەیامی ناخەکەتان بۆ نەوەی نوێ دەگوێزێتەوە و جارێکی تر هەر خودی ئێوەی سەرتاپا لێوڕێژ لە هونەر دەگەڕێنێتەوە بۆ نێو خرۆشی جەماوەر.
ئەم نەغمە حەزینەی نیشتمان، پتر لە 30 ساڵە ڕووی لە کوێی ئەم گەردوونە بەرینە کردبێت،هەمیشە پەپوولەی ستران و گۆرانیی کوردی لە دەوری باڵای ئاڵاوە و باڵوێزێکی تاسەر ئێسقان گەلپەروەر بۆ هونەری ڕەسەنی کوردی بووە و هەمیشە بۆ نیشتمانەکەی هاواری بڵند بووە و لە کوێ بووبێت،خودی نیشتمان لەوێندەرێ ئامادە بووە و بە نەغمەی گیانبلاوێن و ئاوێتە بە شنەی ناخەکەی،بسک و زولفە پەرێشانەکەی ئارایشت کردووە. ئەم دەنگە لە ناخەوە نزیکە،هەر وەک خودی گشت ناخێکی هەمیشە ئەوینداری نیشتمان،ئاشق و سەوداسەری خاک و خۆڵەکەی کوردانە و بە هەڵوەرینی هەر گەڵایەکی نیشتمانەکەی،گەڵایەک لە گۆرانی بەرۆکی دەگرێت و لە کوێش نیشتمان بزەی لەسەر لێو بێت،نەغمەی ئاواز و سترانی ئەمیش هەر لەوێندەرێ لەرزانەیەتی.
ئێستا لە باڵاخانەکەی چەمەوە، لە ڕێی گەروو و قوڕگێکی هونەریی و دەنگێکی ئاشناوە،سۆزی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی تا سەر ناڵەشکێنە دەچێت و جارێکی تر زیرەکی نەمر بێدار دەبێتەوە و هەر لەوێشەوە ئەم نەغمە نیشتمانپەروەرە ڕاست دەڕوات تا دەگاتە بابەگوڕگوڕی دڵ و نەغمەی هەرە ڕەسەنی عەلی مەردانی مەزنمان بە دیاری بۆ دێنێتەوە.
سەعدوڵڵا نەسیری ئەو هونەرمەندە ناوئاشنایەی کورد دێتە ئەژمار کە لە دنیای سترانی کوردییدا خاوەنی ستایل و شێوازی تایبەت بە خۆیەتی و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هونەرمەند پێویستە داهێنەر بێت و دووی لاساییکردنەوە نەکەوێت تا هونەرەکەی زێتر باڵا بکات و هەرمان بمێنێتەوە. ئەرچی ناتوانین نکۆڵی لەم ڕاستییە بکەین کە لە سەرەتاکاندا زۆربەی هونەرمەندان بۆ دیتنەوەی شێوازی خۆ، گەرەک ئاوڕێک لە ڕابردووی مۆسیقای کوردی بدەنەوە و ڕابردوو بکەنە چرا بۆ سبەی خۆیان و دۆزینەوەی ستایلی خۆ. ئەم هونەرمەندە لەسەر ئەم باوەڕەیە کە هونەرمەندی ئێستا، هونەرەکەی کەمتر ئاوێتەی مێژوو و فەرهەنگی کوردی دەکات و ئەوەندە ڕەسەنایەتی پێوە دیار نییە هەر بۆیە بەرهەمەکەیشی زوو لە یادان دەچێتەوە.
سەعدوڵڵا نەسیری، ئەو هونەرمەندە گەڕیدەیەی کورد دێتە ئەژمار کە هەر ساتە و دەڤەر و شار و شارۆچکە و شارەدێ و گوندێکی کوردستان مەنزڵیەتی و هەردەم وێڵی دوای مێلۆدی و نەغمەی نوێی کوردییە و هەر وەک عەلی مەردان و حەسەن زیرەک،هونەرمەندێکی عەوداڵی نیشتمانە و دەنگی ژێی ئامێرەکەی دەستی، هەمیشە هەر بۆ نیشتمان هاواری بەرزە و بۆ کوردان دەسترێت.
بەرزڕاگرتن و یادکردنەوە لە مامۆستایان عەلی مەردان و حەسەن زیرەک لە باژاڕێکی وەک سنەدا بویەر و ڕوداوێکی بە هەڵکەوت نییە و، پێمان دەڵێت،سنە بە درێژایی مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی،دەنگی هونەر تێیدا هەمیشە بڵند و بەرز بووە و ئەم دەنگە هەتا دێت بەرزتریش دەبێت. هەر ئەم پرسە، گەورەیی بۆ شاری سنەی هەمیشە لێوانلێو لە هونەریشە.
سەعدوڵڵا نەسیری سەبارەت بە ئامانجی کۆنسێرتەکەی دەڵێت: ویستم لە ڕێی ئەم کۆنسێرتەوە جارێکی تر مەزنیی ئەم دوو کەسایەتییە هەرە ناودارەی نێو مۆسیقای کوردی بۆ هەمووان خاسما لاوان وەبیر بێنمەوە.
ئەم هونەرمەندە هیوادارە میدیا و ڕاگەیاندنی کوردی بە هەموو لق و پۆکانیەوە ئاوڕی زێتر لە سیما هەرە دیارەکانی نێو موزیکی کوردی بداتەوە و ئەم گەوهەرە گرانباییانە پتر بە نەوە و بەرەی ئێستای بناسێنێت.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی بەناوبانگی کورد حەسەن زیرەک،ساڵی 1921 (ڕۆژی 1ی سەرماوەزی ساڵی 1300ی هەتاویی)لە شاری #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی لە ڕووی ژیان هەڵدێنێت. حەسەن زیرەکی بلیمەت پاش عومرێک چەرمەسەریی و دەربەدەریی و تەمەنێک خزمەتکردنی گۆرانی کوردی، ڕۆژی 5ی پووشپەڕی ساڵی 1351ی هەتاویی (1972) نەخۆشی بەرۆکی دەگرێت و سەرەنجامیش ئەم گەورە هونەرمەندە لە نەخۆشخانەی بۆکان بە نامورادی سەر دەنێتەوە و بۆ هەمیشە گۆرانییەکانی بە کوردستان دەبەخشێت و ناڵەشکێنەدەبێتە ئارامگەی هەمیشەیی. حەسەن زیرەک بۆ خۆی دەڵێت: هونەر بۆ من بەهرەیەکی نەدا،هونەر بۆ من کارێکی نەکرد بە شوێنیدا بچم،چون کوردم،بە زمانی کوردی قسە دەکەم.
ڕاستیت گەرەک بێت گۆرانی زیرەک، خەرمانەیەک لە وشەی زەنگینی کوردی بە مرۆ دەبەخشێت. گۆرانی ئەوەندە خۆی لە ڕۆحی زیرەک ئاڵاندبوو کە هەموو ژیانی هەر بۆ سترانی کوردی بوو. زیرەک ڕووی لە هەر ڕادیۆیەکی کوردی کردبێت، بووە بە سەنگ و قورسایی پێ بەخشیوە. هۆکارێکی سەرکەوتوویی زیرەک لە نێو دنیای گۆرانیدا دەگەڕێتەوە بۆ توانەوەی لە نێو ژیانی کۆمەڵی کوردییدا. تەمەنێک گەڕان بە بەشێکی فرەی کوردستاندا،ئەو سامانە بەرفرەوانە لە مێلۆدی و ئاواز و هەوای کوردی بە حەسەن زیرەک دەبەخشێت کە هێشتاکەیش هەر نوێ دەنوێنن.
هەر بۆیە نوێکردنەوەی سترانەکانی حەسەن زیرەک بە گەروو و قوڕگی جیاواز،هەم خزمەتە بە گۆرانیی کوردی و هەمیش مەزنیی زیرەکی نەمرمان بۆ دەردەخات. ئەوەی هونەرمەندێک گۆرانی حەسەن زیرەک بە دەنگ و ستایلی خۆی بچڕێت،هەم بەرگێکی نوێتر دەکاتە وەر گۆرانیی زیرەک و هەمیش پێمان دەڵێت، زیرەک هەر یەکە و ئەو چریکە ئەفسووناوییە خاوەنەکەی هەر بە تەنیا حەسەن زیرەکە و بەس. لەو لاشەوە زیرەک بۆ نەوەی ئێستا دەگوێزێتەوە. حەسەن زیرەکی نەمر خاوەنی پتر لە 1000 گۆرانی یان بە واتایەکی دیکە،نزیکەی 1500 سترانە و بۆ هەمیشەی مۆسیقای کوردی بە یەک لە دەنگە هەرە دیار و ناوازەکان دەمێنێتەوە.
لەو لاشەوە،بێ سێ و دوو لە نێو مۆسیقای کوردییدا هەر کە باسی مەقام بێتە گۆڕێ، ناوی عەلی مەردان،یەک لە ناوە هەرە دیارەکان دەبێت. مامۆستا عەلی مەردان، ساڵی 1904(1283ی هەتاویی) لە گەڕەکی بەرتەکیەی #کەرکووک# لە دایک دەبێت و ساڵی 1981(1360ی هەتاویی) هەر لە کەرکووک،ماڵئاوایی لە ئاخی کوردان دەکات و گۆڕستانی پشت تەکیەی تاڵەبانی دەبێتە دوا هەواری. عەلی مەردانی مەزن خاوەنی پتر لە 750 مەقام و بەستەیە و بە پاشای مەقامی کوردی دادەنرێت و یەکێک لە ئەستوونە سەرەکییەکانی مەقام لە نێو مۆسیقای کوردییدا دێتە ئەژمار. چەندان تایبەتمەندیی و خاڵی هاوبەش لە نێوان حەسەن زیرەک و عەلی مەردان دا هەنە کە بەشێکی ئەم تایبەتمەندییانە لە کەسایەتی هونەریی هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیرییشدا بوونیان هەیە هەر بۆیە لە دەرکەی دڵە هونەرییەکەی حەسەن زیرەک و عەلی مەردان دەدات.
• هەر دوو هونەرمەند لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی مۆسیقای کوردی دێنە ئەژمار.
• گەڕان بە هەر هەموو گوند و شار و شارۆچکەیەکی کوردستاندا بۆ ئاشنابوون بە مەقام و ئاواز و مێلۆدی نوێ،لای هەر دوو هونەرمەند بایەخی زۆری پێ دەدرێت.
•حەزێکی ئاوێتەی حوزن و غوربەت لە ناخی هەر دووکیاندایە.
• هەر دوو هونەرمەند لە گوڵجاڕی سترانی کوردیدا خاوەنی ستایل و قوڕگی تایبەت بە خۆن.
• هەستی نیشتمانپەروەریی بەهێز لای هەر دوو هونەرمەند وەکوو یەکە.
هەر بۆیە هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری ژیرانە ئەم دوو گەورە هونەرمەندە هەڵدەبژێرێت و هیواخوازە درێژەپێدەری ڕێچکە و ڕێبازە هونەرییەکەی ئەوان بێت.
سەرەڕای ئەوەی کۆنسێرتەکەی ئەم هونەرمەندە و گرووپی ژوانا بەرەوڕووی پێشوازیی بەرفرەوانی هونەردۆستان بووەوە بەڵام هەندێک کەموکووڕیی و هەڵە و پەڵەیشی پێوە دیار بوو کە ئومێدە بۆ بەرنامە هونەرییەکانی داهاتوو قەرەبوو بکرێنەوە و ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
• شپرزیی و نەبوونی نەزم و تەکووزیی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرتێک،یەکێک لەو خاڵانە بوو کە بەرهەست بوو و کۆنسێرتەکە پتر لە کاژێرێک پاش کاتی دیارییکراو دەست پێکرا.
• جەماوەری هونەردۆست پێویستە بە گوێرەی ئەو بەرهەمانەی بڕیارە پێشکەش بکرێن،ڕێز بۆ بەرنامە هونەرییەکە دابنێن و خۆ لە داواکاریی نابەجێ و زێدە ببوێرن و لە جیاتی هات و هاوار و دەنگ بەرزکردنەوە،چێژ لە کۆنسێرتەکە ببەن.
• زۆر جار بە داخێکی گرانەوە خەڵکانێک تاسەر ئێسقان دوور لە حەزی هونەریی و بەدوور لە ڕۆحییەتی مۆسیقای کوردی ڕوو لە بەرنامە هونەرییەکان دەکەن و سەرەڕای ڕێزی فرەوانم بۆ ئاهەنگی شایی و زەماوەند، کۆنسێرتێکی هونەریی و ئاهەنگی گۆڤەند لێک جیا ناکەنەوە و بە بارێکی شپرزی دەروونییەوە ڕوو لەم جۆرە شوێنانە دەنێن کە پڕیەتی لە خێزان.
• بەڕێزێک بە ناوی دوکتۆر مورادیوەک ڕەخنەگرێکی ئەم کۆنسێرتە بە لای نووسەری ئەم دێڕانەوە کە وەک پێشکەشکاری کۆنسێرتەکە دەوری دەبینی،کەوتە باس لەسەر تامەزرۆیی خۆی بۆ بیستنی گۆرانیی حەسەن زیرەک و عەلی مەردان و پێی وابوو کۆنسێرتەکە وەک پێویست ڕێزی لەم دوو هونەرمەندە مەزنە نەناوە.
بە لای ئەم بەڕێزەوە، هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری تەنێ سەردێڕی یەک و دوو گۆرانی حەسەن زیرەک و عەلی مەردانی هێناوە و بۆ خۆی لێرە و لەوێ وشەی خستۆتە پاڵ گۆرانییەکانەوە کە ئەمە بە خاڵێکی لاواز بۆ کارە هونەریەکەی دادەنرێت.
• هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری بە گوێ شلکردن و بیستنی دەنگی جیاواز و ڕەخنەی خاوەنڕایان و جەماوەری هونەردۆست دەتوانێت بۆ داهاتوو، قەرەبووی کەمایسییەکان بکاتەوە و ڕەخنە و پێشنیازەکان لە پێناو زێتر پێشخستنی هونەرەکەی دەکار بگرێت.
• یەکێک لە خاڵە لاوازەکان لە کاری ئێستای هونەرمەندانی کورددا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵات ئەوەیە کەمتر دەخوێننەوە و کەمتر بە ناخی ئەدەبی کوردییدا ڕۆ دەچن و پتر بۆ خۆ،بەناو تێکستی گۆرانییەکانیان دادەنێن کە بە لای منەوە ئەمە لە بایەخی بەرهەمە هونەرییەکانیان کەم دەکاتەوە. چونکە بەشێکی هونەرمەندان ئاستی ڕۆشنبیریی ئەدەبییان نزمە و ئەوەندە لەسەر ئەدەبی کوردی قووڵ نابنەوە.
لە کۆتاییدا جێی خۆیەتی بوترێت کە هونەرمەندسەعدوڵڵا نەسیری ساڵی 1355ی هەتاویی (1976ی زایینی)لە گوندی هانیس ی سەر بە شاری سنە لە دایک بووە. خاوەنی چەندان ئەلبۆمی هونەرییە و کەم نین ژماری ئەو گۆرانییانەی ئەم هونەرمەندە هەر وەک سەفەر،ئەی شەماڵ،کۆبانی و... کە یادەوەرییان لای جەماوەر دروست کردووە.
کۆنسێرتی گرووپی ژوانا بۆ یادکردنەوە لە حەسەن زیرەک و عەلی مەردان ڕۆژی چوارشەممە،14ی خەرمانانی 1397ی هەتاویی(5ی سێپتەمبەری 2018) لە ئەمارەتی خەسراوای شاری سنە بەڕێوە چوو.
پێویستە ئاماژە بەم خاڵەیش بدرێت کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆنسێرتە، جەلال ڕەحیمی بە ئامێری کەمان، ئیسماعیل مەردانی بە نەرمەنای، فەرهاد پوورنەورۆز بە تۆمبەک، موختار زەندی بە دەف و دایەرە، ئەییووب ساعیدی بە کەمان، محەممەد ڕەزایی بە عوود، ژوانا نەسیری بە دایەرە و هەروەها دەنگ و دیلان نەسیری بە ئامیری کەمانچە، یارمەتی هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیرییان دا. ماندووبوونی هونەرمەند دیلان نەسیری کە کاری دابەشکردنی مۆسیقای بۆ ئەم کۆنسێرتە لە ئەستۆ گرتبوو، بۆ بەڕێوەچوونی ئەم کۆنسێرتە جێی پێزانینە؛ سەرپەرشتیاری گرووپەکەیش خودی هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری بوو. ڕێکخستنی کاروباری تەکنیکیی و دەنگ لە ئەستۆی دوو لاوی #ئیلام#ی فەرزاد فاتمی و میلاد عاشووری بوو. عادڵ محەممەدی،وەک ڕێکخەر و جێبەجێکاری کاروبار بۆ کۆنسێرتەکە دەوری دەبینی. ئەم کۆنسێرتە بە پاڵپشت و سپۆنسەری: شارەوانیی سنە،ئیرشاد و ڕۆشنبیری،میراتی فەرهەنگیی و پیشە دەستییەکان،سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر،بڵاڤۆکی ئاڵا،ئاوی کانزایی هەورامان و چاپی موعەللیم بەڕێوە چوو.
نووسەری ئەم دێڕانە هیواخوازە هونەرمەند سەعدوڵڵا نەسیری لە بەرنامە هونەرییەکانیدا سەرکەوتوو بێت و بە وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی جیاوازیش،پتر هونەرەکەی پێش بخات. خوێنەری وردبین، بەشێکی ئەم نووسینە پێش بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکە نووسراوە. ئەم بابەتە هەر دوا بەدوای کۆنسێرتەکە نووسراوە کە مخابن لەبەر ئەو دۆخە شپرزەی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ڕۆژهەڵات تێی کەوتووە و پێوەی دەتلێتەوە،چاپ و بڵاوبوونەوەی بۆ ئێستا دوا کەوت.
ژێدەرەکان:
• گۆرانیبێژە نەمرەکان،بەرگی یەکەم،باکووری،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس،چاپی یەکەم،2001، #هەولێر#
• گۆرانیبێژە نەمرەکان،بەرگی دووەم،باکووری،دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس،چاپی یەکەم،2002، هەولێر
• چریکەی کوردستان،ئامادەکردنی میدیا زەندی،دەزگای چاپ و پەخشی بۆرەکەیی،چاپی یەکەم 1376ی هەتاویی(1997)
• عەلی مەردان و شێعری هەڵبژاردەی کوردی،کۆکردنەوەی عەبدولقادر عەلی مەردان،دەزگای ڕۆشنبیریی و بڵاوکردنەوەی کوردی،ساڵی چاپ 1990
• بەرنامە ڕادیۆییەکانی نووسەر
• ژمارەیەک گۆڤار و بڵاڤۆکی کوردی
• دەیان ماڵپەڕ و وێبلاگی کوردی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,818 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-09-2018 (6 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-09-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-09-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,818 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.181 KB 30-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,807
وێنە 106,003
پەرتوک PDF 19,737
فایلێن پەیوەندیدار 98,967
ڤیدیۆ 1,423
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
300,510

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,727

هەورامی 
65,705

عربي 
28,766

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,125

فارسی 
8,292

English 
7,138

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
پەزوشڤانەتی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!