پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,134
وێنە 105,816
پەرتوک PDF 19,709
فایلێن پەیوەندیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ناتق ی شاعیر و بەسەرهاتی ژیانی - ناتیق ی شاعیر و بەسەرهاتی ژیانی
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 1
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناتق ی شاعیر و بەسەرهاتی ژیانی

ناتق ی شاعیر و بەسەرهاتی ژیانی
ناتق ی شاعیر و بەسەرهاتی ژیانی
نووسینی: ئاسۆس کەمال کەریم (کوڕەزای شاعیر)

گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان خاوەنی مێژویەکی ئەدەبی دەوڵەمەندە لە شاعیرو نووسەرو زانای بەناوبانگ کە مایەی شانازیە بۆ مێژووی ئەدەب و فۆلکلۆری دێرین، نیشانەی زیندویەتی ئەم گەلەیە وە ئەوە دەسەلمێنێت کە گەلی کورد خاوەنی کەسایەتیەکی شکۆداری تایبەتی خۆیەتی، ئەم شاعیرو نوسەرانە هەردەم پێشەنگ بوون بۆ هاندانی ئەم گەلە بۆ دەرچون لە نەزانی و ڕاپەڕین دژی هەژاری و ستەم.
لێرەدا ئاماژە بۆ یەکێک لەو شاعیرە ناودارانە دەکەین و تیشک دەخەینە سەر ژیانی پڕ مەینەتی تا نەچێتە ڕیزی بیرچوانەوە، ئەو شاعیرە پایەبەرزەش (مەلا کەریمی کوڕی مەعروف ئاغای وەسمان ئاغایە) لە ساڵی 1867ی زاینی هاتۆتە دنیاوە، وەک شاعیرانی ئەو سەردەمە بۆ خوێندن پەنای بردۆتە بەر مزگەوتەکان، هەر بەو نیازەوە زۆر شوێنی کوردستان گەڕاوە، وەک دەگێڕنەوە هاوڕێیەتی لەگەڵ شێخ مەحمودی نەمردا هەبووە، پێکەوە لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دەرسی قورئانی پیرۆزیان خوێندوەو بەهۆی خۆێندنی لە مزگەوتدا خەڵکی پێیان گوتوە مەلا کەریم.
زۆر ڕووخۆش و قسەزان بووە. نازناوی ناتق ی بۆخۆی هەڵبژاردووە، بەفەرمانبەری چۆتە تەوێڵە وە چەندین جار دەربەدەری و چەرمەسەری دیوە، ئاوارەی زۆروڵات بووە، ژیانی نامۆیی لە وڵاتی شام لە حەلەب و حمس و حەما بردۆتەسەر، لەفەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا بەرشەڕی سەفەربەلەک کەوتووە، وەک لەم دوو بەیتەی خوارەوە ئاماژەی بۆ کردووە:
سەرگوزشتەی چەرخی فەلەکی بێ سەرو پا خۆم
ئاوارەی شام و حەلەب و حمس و حەما خۆم
پاماڵی هەموو میحنەت و هیجرانی زەمانە
موستەغرەقی دەریای غەم و جەوروجەفا خۆم

کە غەم و خەفەتی دووروڵات و خۆشەویستی نیشتیمانی تیا دەردەکەوێت، چ نامۆیی و ئاوارەیی چەشتووە بەدەست تورکەکانەوە، بەڵێ دەریای وێژەی کوردی دەریایەکی بێ بنە، هەزاران پسپۆڕو زاناو شاعیرمان هەیە لە شێوەی دوڕوو گەوهەردا کە هەر یەکەیان بەدەست و خامەی ڕەنگینیان لاپەڕەی مێژووی کوردیان ڕازاندۆتەوە (ناتق)یش یەکێکە لەو شاعیرە هەرەبەرزانە وەک شاعیرانی سەردەمی خۆی و بەهۆی دەوڵەمەندی کەرەستەو دەستەڵات و توانای شیعریەوە ڕێبازێکی کلاسیلی هەڵبژاردووەو پەیڕەوی کردووە، لە دوای زۆربەی شاعیرانی وەک نالی و مەحوی و سالم لە ڕی ڕوخسارەوە ئەم ڕێبازە لەم شاعیرە وەشاوەتەوە، زمانی عەرەبی و فارسی باش زانیوە، وەک شاعیرە کلاسیکیەکان ووشەی عەرەبی بەزەقی لە شیعرەکانیدا دەردەکەوێت، بەڵام بەداخەوە دنیا وەفای بۆ کەس نییە، ئەوەی ناتق چاوەڕێی نەدەکرد ڕوویدا، لەکارەساتێکدا دیوانەکەی سوتا، وەک مێژوو نووسان دەگێڕنەوە دەشتی شارەزوور جێی چاوی تەماعی دوژمنان بووە، هەڵەبجەش وەک بەشێک لە شارەزوور (1) چەندین جار سوتێنراوە بۆردومان و کاول کراوەو خەڵکەکەیشی ئاوارە کراوە، هەتا پەلاماەرکەی (زەعیم سدیق) لەساڵی 1963 بۆ ئەمشاورە (جەنگیز خان و هۆلاکۆ)ئاسا شاری هەڵەبجەیان کاولکردووە، یەکێ لەو تاوانە سوتاندنی بازاڕ بووە، بە هۆی ئەم سوتانەوە دوکانە شڕۆڵەکەی ناتقی شاعیر بەردەکەوێت و دیوانەکەی کەلەناو دەلیلێکی قورئانی پیرۆزدا بووە دەسوتێت(2)، تەنها پوشێکیشی بۆ دەرناچێت، بەڵێ سوتانی دوکانی مەلاکەریم سوتانی دنیا نەبوو سوتانی هۆکاری بەڕێوەبردنی ژیان نەبوو، بەڵکو سوتانی بەشێک لەبەرهەمی ژیانی بوو، ئەم شاعیرە هەر بەو خەم و خەفەتەوە داخی دیوانی سوتاوی سەری نایەوە، هیواو ئاواتی چەند ساڵەی بەخۆڵەمێش بوو، بۆیە وەک شیوەنێکی تەنهایی کەکەس داخی نازانێ خۆی نەبێت، بەتەنیایی فرمێسکی نهێنی بۆ ڕشتووەو حەسرەتی سوتاندنی دیوانەکەی و بەخۆڵەمێش بوونی بەری ڕەنجی چەند ساڵەی دەردەخات و دەڵێ:
بەسەر سیروانی دێوانا عەجەب پردێکم بەست
کەچی گەردوونی دوون بەئاگر دای بە ئاوا عەنعەنەی پردم
گەلێکم سەعی و کۆشش کرد لە وادی هیمەتتا ئاخر
نەگەیمە مەقسەد بەزایەع چوو دەست و بردم
بەڵێ گەردوونی دوون حەقیە بەجارێ ماڵ و منداڵم
بسوتێنێ و بڕوخێنێ کە چونکە شاعیری کوردم

جێگای ڕێزو سوپاس و پێزانینە کەهەندێ لە شیعرەکانی دیوانی ناتق بە هەوڵی کۆمەڵێ شاعیری خەمخۆری کوردپەروەر کۆکراوەتەوەو بەچاپ گەیەنراوە، بۆ نمونە بەڕێز مامۆستا ساڵەح هەژار دوای هەوڵێکی زۆر کۆمەڵێک شیعری کۆیکردەوە 1970 بەچاپی گەیاندووە، هەروەها بەرێز کاکەی فەلاح دیوانێکی بەچاپ گەیاندووە، وەک هەوڵدانێک بۆ نەفەوتاندنی ناوی ئەم کەڵە شاعیرە، هەرچۆنێک بێت ڕوخسارو شێوەو ناوەرۆک و وەزن و قافیەی شێعرەکان و ڕەسەنایەتی ڕیبازەکەی بەڵگەی ئەوە دەدات بەدەستەوە کە شاعیرێکی بەتوانا بووە وەک پێشینان گوتویانە(مشتێک نمونەی خەرمانێکە) هەر بەوپێیە تەمەنی درێژی ئەدەبی بەڵگەیە بۆ بونی دیوانێکی گەورە، کەوەک دەگێڕنەوە ژمارەی پەڕەکانی زۆر بوون(2) فەوتانی دیوانەکەی خەمێکی کاریگەری کرد بە هاوڕێی ژیانی ئەم شاعیرە بۆیە چاوەکانی کز ئەبێت و بە هۆی پەک کەوتویی گۆچان بەدەستەوە ئەگرێت ئەڵێت:
ئاخری چەرخی فەلەک داربەلەکی دایە دەستم
لێی نەبوو شەرم و حەیا لە قەوم و خۆیش و کەسم
دواجار لە ساڵی 1967 زاینی چاوی لێک دەنێت بەوخەمەوە کۆچ دەکات لە گۆڕستانی گوڵان دەنێژرێت.
نمونەیەک لە شیعرەکانی:
وەک دەگێڕنەوە ناتق دۆستی موختار جاف بووە کە شاعیرێکی بەناو بانگی کوردە پێکەوە دانیشتوون شیعریان خوێندۆتەوەو شەڕەشیعریان کردووە، سەر ئەنێتە سەری و(گردە) کەیەکێک لە پیاوەکانی ئەحمەد بەگە ئەنێرێتە سەر ناتق بۆ تفەنگێ کەبۆی بکڕێت ئەویش بەم هەڵبەستەی خوارەوە وەڵامی ئەداتەوە:
فەرمووتە تفەنگ ئاری بەگ ئەم ئەمرە ڕەوایە
سەرپێچی نییە کەس لەمە فەرمایشی شایە
لاکین نیە ئەم ئەمرە بە من نیسبەتێ قوربان
چونکی کە لەمن شەنگ و تفەنگ تورفە بەڵایە

ئەویش لێی خۆش دەبێت.

نەیبیستووە کەس حوشتر و سەنعاتی قەزازی
نەیدیوە کەسێ حافزو هامرازی چرایە
من چیمە لە شەنگ چیمە لە جەنگ چیم لە تفەنگ
مەشهورە کە کوێر ڕەبتی بە گۆچان و عەسایە
چەند وەختە ئەمن مونتەزیری فەیزو خەڵاتم
نەمزانی کە ئیجرایی خەڵاتم بە جەزایە
گەر بێو بە کەرەم قەبزەی تەبریئە نەنووسێ
(ناتق) بەدەستی (گردە)وە ئەحواڵی فەنایە
ئەم دوو پارچە وەڵامی نامەکەیە، (کەبەشێکی کەم لەدەقی نامەکەیە) ناردویەتی بۆ کەمالی شاعیر
کەلە کەرکووکەوە هەواڵی هەڵەبجەی لە ناتق پرسیوە ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە وەڵامی داوەتەوەو وەسفی هەڵەبجەی کردوەو دەڵێ:
لە شێخ و مێزەرەکەی فەرقی شاخی هەورامان
تەنافە بۆ ملی سالارەکانی شێرانی...
هەرمایە شەوقە ئەگەر چی کەڕەش بووە جێ جێی
لە پێی تەوژمی باڕەشی بەفری زستانی
لە جەلبی ڕاوکەدانا هەمیشە شنروێ
سەدای تفەنگی لەلا خۆشترە لە گۆرانی
کە چونکە لانەی سەیادی شێر بەچەی کوردە
دەماغی بەرزە نەزاکەت ئەکا بە جێ و لانی
ئەبینی هەرکەسێ ئەگری بەحاڵی کانی شێخ
کە دارەکانی ئەلەرزێ لە دەردی عوریانی

یان لە پارجەیەکی تریدا دەڵێت:

لە دوری جولەکەکان بەدترە تەماشاکەی
ترازوی کەچ و گەزی کوڵی سەنگ و بەردی نوقسانی
مەڵێ نەماوە کە مەیخانەکان لە ناو شار
گەڵێ زیاترە بەزمی عەرەق لە جارانی
خەمت نەبێ بە خوا نەوعە دەردێ ڕویداوە
هەتاکو مابێ لە بروز دایە فیعلی شەیتانی
ئێوارە سەیری دەکەی دار بەردی سەرخوشە
ئەگاتە گومبەدی گەردوون خرۆشی مەستانی

سەرنج:
(1) ناوچەی شارەزوری کۆن (دەشتی هەولێر و هەمەدان و سلێمانی) گرتۆتەوە.
(2) هۆی شاردنەوەی دیوانەکەی دەگەڕێتەوە متمانە نەبوونی بەکەس تەنانەت لە ترسی کوڕەکانی نەوەک شیعری لێ بفەوتێنن لەو سەردەمەشدا چاپەمەنی ئاسان نەبووە تا بەچاپی بگەیەنێ، کەسێکی دڵسۆزی خوێندەواری نەبووە هانی بدات هەتا دەسنوسێکی تری هەبێ هەرکامیان فەوتا ئەویان بمێنێ.

سەرچاوەکان:
دیوانی ناتق ساڵح هەژار 1970
نامەی ژیان ساجد ئاوارە 1985
گۆڤاری سروە ژمارە 55 ساڵی 1990
لەڕێی وەرەسەی ناتقی شاعیر هەندێک لێکۆڵینەوەم کردوە کە کوڕێکیان باوکی خۆمە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,179 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بیبلۆگرافیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 10-11-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 10-11-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 7,179 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.116 KB 10-11-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,134
وێنە 105,816
پەرتوک PDF 19,709
فایلێن پەیوەندیدار 98,684
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.531 چرکە!