پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,286
وێنە 105,182
پەرتوک PDF 19,474
فایلێن پەیوەندیدار 97,355
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنجامنامەی حەڤدەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی حەڤدەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە ...

ئەنجامنامەی حەڤدەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە ...
کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان، ڕۆژی شەمە #02-03-2019# شانزەمین کۆبوونەوەی لە ناوەندی کەنەکە لە برۆکسل کرد. کۆمیتە لەسەر بنەمای پلانسازییەکانی خۆی، سەرەڕای کاری ڕۆژانە، لە کارو خەباتێکی بێوچاندایە. بەتایبەتی هەوڵئەدات لۆبی دیپلۆماسییەکی بەهیز لە ئەوروپاو ئەمەریکاو سەرانسەی جیهاندا پێشبخات.
لەسەرەتای کۆبوونەوەدا بە پێی ڕۆژەڤ وتووێژێکی چڕو پڕ لەسەر دۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوایین ڕووداوو گۆڕانکارییەکان، ڕۆڵی هێزە جیهانیەکان لە ناوچەکەدا کرا. چالاکیی مانگرتن لە خواردن و دۆخی مانگرتووان، بە تایبەتیش چالاکوانانی زیندان تەوەرێکی سەرەکیی وتووێژەکان بوو. بەشداربووان بە هەستێکی زۆرەوە هەڵویست و پشتگیریی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی. بارودۆخی ڕۆژاوای کوردستان، هەڕەو هێرش بۆ سەر ناوچەکە، قەیرانی سوریا و پەیوەندیی نێوان پارتەکانی ڕۆژاوای کوردستان دوای تێکشکانی داعش، تەوەرێکی دی سەرەکی باس و گفتوگۆگان بوو.
سەبارەت بە پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژاوا لەسەر ئاستی دیپلۆماسیی، بڕیای ڕێکخستنی چەندین چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە درا. لەسەر باشووری کوردستان و عێراق، بە تایبەتیش ناوچە دابڕاوەکان، هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە و هەمانکات خاوەندارێتی کوردستانیان لەو شوێنانە، هەروەها دەستگیرکراوانی چالاکوانانی شیلادزێ و بادینان و خاوەندارێتی لە ئەوان، وتووێژی جدی و گرنگ کرا. ڕەوشی شەنگال و ناوچەکانی دوروبەری موسل. بە تایبەتی هاتە بەر باس. لەو بارەیەوە کۆبوونەوە بڕیاری دا بە هەموو شێوەیەک خاوەندارێتی لە پەیڕوانی بیرو باوەڕ و ئاینە جیاوازەکانی وەک ئێزدی و ئاسوری-سریانی-کلدانی بکات.
هەمانکات لەسەر دۆخی باکوری کوردستان، هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژاواو باشووری کوردستان، هەروەها گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجەلان، بە شێوەیەکی تایبەت بوو بە تەوەرێکی ڕۆژەڤ و بە فراوانی هەڵوەستەی لەسەر کرا. دۆخی ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێرانیش بەشێکی تری وتووێژەکان بوون. بەتایبەتیش دۆخی زیندانیان و لە سێدارەدان و هێرش بۆسەر کۆڵبەران و قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئێران. لە تەوەرێکی تردا بارودۆخی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وگۆڕانکارییە نوێیەکان تاووتوێ کران.
کۆبوونەوە هەڵوێستی خۆی لەم خالانەی خوارەوەدا کۆکردەوە:
1. لەیلا گیوڤەن و سەدان مانگرتوو لە خواردن لە دۆخێکی مەترسیداردان و بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ ئەبن. هەزاران زیندانیی سیاسیش دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. کۆبوونەوە ئەم بابەتە بە بابەتێکی هەستیار و لەزگین ئەبینێت و سڵاویان بۆ ئەنێرێت. بۆئەوەی ئەو چالاکییە بە بێ قوربانی بگاتە ئەنجام و سەرکەوتن، کۆبوونەوە پلانسازییەکی فراوانی کردووەو بەپەلە ئەیخاتە بواری کارکردنەوە.
2. کۆبوونەوە گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجەلان بە توندی شەرمەزار ئەکات. هەروەها دەسەلاتدارانی تورکیا ئاگادار ئەکاتەوە کە هەرچی زووتر وەلامی داخوازییەکانی مانگرتووان بدەنەوەو کۆتایی بە گۆشەگیریی بێنن.
3. کۆبوونەوە داوا لە کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی کۆمسیۆنی ئەوروپا و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان ئەکات کە پابەندی ئەرکەکانی خۆیان بن و پشتگیریی لە داخوازیی مانگرتوانی برسیبوون بکەن.
4. کۆبوونەوە داوا لە هێزە کوردستانییەکان و گەلی کوردستان دۆستانی گەلی کورد ئەکات بە هەمووشێوازێک خاوەندارێتی لە چالاکوانان بکەن، بە چالاکی جۆراوجۆر پشرگیریی خۆیان ڕابگەیەنن.
5. هەڵبژاردنە هەرێمییەکان کە لە 31ی ئازاردا لە تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەئەچن، بۆ خۆ بەڕێوەبردنی گەل و بۆ شارەوانیەکان هەتا لە دەست نەیاران بسەندرێنەوە، زۆر گرنگن. لەو بارەیەوە ئێمە سڵاو لەو هاوپەیمانییە کوردستانییە ئەکەین کە لە ژێر چەتری هەدەپەدا پێکهاتووە. داوا لە گەلی کوردستان و دیموکراتخوازان ئەکەین کە پشگیریی لیستی هەدەپە بکەن.
6. داوائەکەین هەموو هێزە کوردستانییەکان و گەلی کوردستان پشتیوانی گەلی باکوری کوردستان بن. پێویستە بە هەموو شێوەیەک دەوڵەتی تورکیا لە بواری دیپلۆماسیدا تەنگاو بکرێت. لە ئێستادا دەرفەتێکی وەها لە ئارادایە. سەرکەوتنی باکور سەرکەوتنە بۆ هەموو کوردستان.
7. گوشار و هێرشە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی ئێران لەسەر گەلی کورد بەردەوامن. ڕۆژانە زیندانیانی سیاسیی لە سێدارە ئەدرێن و کۆڵبەران ئەکوژرێن. سیاسەتی سەرکوتکردن تواندنەوە بێ پسانەوە پەیڕەو ئەکرێت. ئێمە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی ئێران بە توندی شەرمەزار ئەکەین. پشتگیریی خۆمان بۆ گەل و هێزە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕائەگەیەنین.
8. لەو بارەیەوە جارێکی دی داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوە ڕۆژهەڵاتییەکان ئەکەین ناکۆکییەکانی خۆیان بنێنە لاوەو یەکێتییەکی کاری ناوخۆیی پێکبێنن. هەمانکات داوا لە هەموو گەلی کوردستان ئەکەین پشتگیریی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن.
9. باشووری کوردستان بە دۆخێکئ هەستیاردا تێپەڕئەبێت. باشووری کوردستان پێویستی بە ئەڵتەرناتیڤێک هەیە، پێویستی بە حکومەتێکی بوێر و پەرلەمانێکی خاوەن ئیرادە هەیە کە سیستەمێکی دیموکراتیک دابمەزرێنن.
10. ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان لە ژێر هەڕەشەدان. لە زۆر شوێن هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکان ئەدرێت، خەڵک کۆچبەر و ئاوارە ئەکرێن. ئێمە حکومەتی ئێراق ئاگادار ئەکەینەوە کە دەست لە هەڵوێستی بە عەرەب کردن و گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک ناوچەکانی مادەی 140 هەڵگرێت. چیتر لەو بارەیەوە پەیڕەوی سیاسەتی بەعسیەکان نەکات. پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و قەرەبووی زیانەکانیان بکرێتەوە.
11. داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئەبێت. بوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە باشوور، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان. ئەبێ بە زووترین کات ئەو هیزانە لە باشوور دەربکرێن. لەو بارەیەوە ئێمە سڵاو بۆ ڕاپەڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شیلادزێ و دەوروبەری ئەنێرین. سیاسەتی حکومەتی هەرێم لەو باریەوە بە گونجاو نازانین. ئەو سیاسەتە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستاند نییە. داوا ئەکەین هەرچی زووتر زیندانییەکان بەربدات و خاوەندارێتی لە داخوازییەکانی خەڵک بکات.
12. گەلی باشووری کوردستان خاوەنی چەندین ڕاپەڕینە. ئێمە بە بۆنەی 5ی ئازارەوە، کە 28هەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی 1991ی باشووری کوردستانە لە دژی دەسەلاتی بەعس، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان ئەکەین. لە کەسێتی شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕاپەڕینەدا، هەموو شەهیدانی ئازادی بەبیردێنینەوەو سەری ڕێزیان بۆ دائەنەوێنین.
13. ئێمە داگیرکاریی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژاوای کوردستان شەرمەزارو ڕیسوا ئەکەین. بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژاوای کوردستان لە سەنگەرداین. سڵاو بۆ هەموو هێزەکانی پاراستی ڕۆژاوا، بەتایبەتیش بەرخۆدەرانی عەفرین ئەنێرین.
14. هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیاو هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕین و تێکدانی دیمۆگرافیای عەفرین بە توندی ئیدانە ئەکەین. داوا لە هێزە پەیوەندیدارەکان ئەکەین لەو بارەیەوە خاوەن هەڵوێست بن. هەروەها هاوکاری ئاوارەکانی عەفرین بن، بە تایبەتیش ئەوانەی لە کەمپی شەهبادان. با یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانمان ئەوەبێت کە پشتگیریی و هاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ ئەوان دەستبەر بکەین.
15. لە 18ی ئازاردا ساڵوەگەڕی داگیرکردنی عەفرینە. داوا لە گەلی کوردستان و دۆستانی گەلی کورد ئەکەین لە ساڵوەگەڕی عەفریدا لە مەیدانا بن. داگیرکردنی عەفرین ڕیسواو شەرمەزار بکەن و خاوەندارێتی لە ڕزگارکەرانی عەفرین بکەن.
16. کۆبوونەوە جەخت لە گرنگیی یەکڕیزیی ناو ماڵی کوردان ئەکاتەوە. پشتگیریی هەموو هەوڵیک ئەکات لەو بوارەدا. کۆبوونەوە پشتگیریی کۆنرەی نەتەوەیی کوردستان ئەکات کە لە هەولی لێک نزیککردنەوەی پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژاوای کوردستاندایە، هەتا بتوانن تەباییەکی ناوخۆیی لە ڕۆژاوای کوردستان بەدیبێنن و ببێنتە ڕاوژکاری گەلی ڕۆژاوا.
17. هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە سەر ڕۆژاوای کوردستان لە ڕۆژەڤی سەرەکیی کارە دیپلۆماسیەکانی ئێمەدایە. هەرچەند بۆ ڕێگریی و وەستاندنی ئەو هێرشانە کاری گرنگ ئەکرێن. لەو بارەیەوە پێویستە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ڕێبەرایەتی باکووری سوریا بکرێت. کاری جدی بکرێت بۆ ئەوەی بە فەرمی بناسرێت.
18. پێویستە ڕۆژاواو هەموو باکووری سوریا بپارێزرێت. بۆ ئەو مەبەستەش لە دژی هێرشەکانی تورکیا و هەموو هێرشەکانی تر، جەترێکی پارستن بۆ ئەو هەرێمە دابین بکرێت. بۆ ئەوەی ڕۆژاوا ببێتە هەرێمێکی ئارام (دژە فڕین)، پێویست بە خەباتێکی فراوان و جدیی هەیە.
19. لەسەر کێشەی سوریا لە جنێڤ و ئاستانە چاوپێکەوتن لە نیوان ڕژێم و هێزە نەیارەکانیدا بەڕیوەئەچێت. بەلام تا ئێستا ڕێبەرایەتی باکوری سوریاو هیزە کوردیەکان بانگهێشت نەکراون. هەر هەوڵدانێکی لەو چەشنە بێ بە شداریکردنی کورد و پێکهاتەکانی باکووری سوریا بە ئەنجام ناگات و شکست دێنێ. کوردو پێکهاتەکانی باکوری سوریاش بە ڕەسمی ناناسن.
20. لەم ڕۆژانەدا دوا خاڵی ژێر دەستی داعش ڕزگار ئەکرێت و هەموو ناوچەکە لە داعش پاکئەکرێتەوە. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە، سەرکەوتنی یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە، هێزە هاوپەیمانەکان. سەرکەوتنی ڕۆژاواو باکوری سوریا و هەموو گەلانی هەرێمەکەو هەموو کوردستانە. بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هەموو مرۆڤایەتی ئەکەین. ئێمە لەو شەڕەدا قوربانیی زۆرمان دا و سەرکەوتین. داوا لە گەلی کوردستان ئەکەین ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەم سەرکەوتنە بە هەست و جۆشێکی گەرمەوە پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئەو سەرکەوتنە بکەن.
21. بە هەزاران دەستگیرکراوی داعش ئێستا لە دەست بەڕیوەبەرێتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادان. ئەو کەسانەی تاوانی دژە مرۆڤایەتییان کردووە پێویستە دادگایی بکرێن. ئێمە پێشنیاز ئەکەین بەڕێوەبەرێتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دادگایەکی نێونەتەوەیی لە کۆبانێ دابمەزرێنێت و لەوێدا تاوانباران دادگایی بکرێن. هەروەها داوا لە هاوپەیمانیی دژی داعش و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگا پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان ئەکەین، هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریان بکەن هەتا دادگایەکی نێونەتەوەیی لە کۆبانێ دابمەزرێت.
22. بۆ ئەوەی تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە فەرمییەیتی نێودەوڵەتیدا وەک جینۆساید بناسرێت، پشتگیریی کەیسی ئێزدییەکان ئەکەین. هەروەها پێویستە هەموو هێزە کوردستانییەکان دژی هەر جۆرە هێرشێک بۆسەر شەنگاڵ ڕاوەستن و شەنگاڵ بپارێزن. هەوڵبدرێن ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ بکەوێتە بواری پراکتیکەوەو ئاوارەکان بگەڕێنەوە جێ و ماڵی خۆیان. پێویستە ناسنامەی شەنگاڵ بپارێزرێت، دیمۆگرافیای شەنگاڵ نەگۆڕێت. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە شەنگاڵ خۆی خۆی بەڕێوەببات.
23. دەروازەی نێوان شەنگاڵ و ڕۆژاوای کوردستان بۆ خەڵکی شەنگاڵ زۆر گرنگە. کۆبوونەوە داوا لە حکومەتی عێراق ئەکات ئەو دەرگایە بە کراوەیی بمێنێت و نەگیرێت.
24. ئێمە جارێکی تر پشتگیریی خۆمان بۆ هەموو مافەکانی گەلی ئاسوری-سریانی-کلدانی دووپات ئەکەینەوە. ئەوان خەڵکی کۆنی ئەو هەرێمەن. پێویستە مافە ئیتنیکی و کلتوری و سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەوان لەسەر ئەو خاکە دەستەبەر بکرێن و بپارێزرێن و ئاوارەکانیان بگەڕینەوە سەر خاکی خۆیان.
25. پێویستە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموکراسییەکان خۆیان ڕێکبخەن. ڕێز لەیەکتر بگرن و لە کاری دیپلۆماسیدا هێڵی سووری بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بپارێزن.
26. ئێمە وەک کۆمیتە بانگی هەموو پارت و ڕێکخستنە کوردستانییەکان ئەکەین بەشداری کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەش ببن و بەیەکەوە کاری دیپلۆماسی بکەین.
لە کۆتایی کۆبوونەوەدا زانیاریی لەسە ئەو کارو خەباتە نێونەتەوەییە درا کە لە بواری دیپلۆماسییدا لەوەرزی ڕابردوودا کرابوون. کارەکان نرخێندران. دواتر لەسەر شێوازی ڕێکخستنی کۆمیتە و پێکهێنانی کۆمیتەی هاوشێوە لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان وتووێژ کرا و بڕیای درووستکردنیان لەو وڵاتانەدا درا کە دەرفەتی درووستکردن هەبێت. تەوەری کۆتایی کۆبوونەوە پلانداڕشتنی کارو خەباتی وەرزی داهاتوو بوو کە تیایدا کۆمەڵێک ڕاسپاردەو پێشنیازی گرنگ پەسەند کران.
کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان
05.03.2019 برۆکسل
1. کۆمسیۆنی کاری دەرەوەی - کنک
2. یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
3. پارتی یەکێتی دیموکراتی (پ ی د)
4. بزووتنەوەی گۆڕان
5. کۆنگرەی جڤاکێن دیموکراتیک – ک ج د ئەوروپا
6. یەکێتی سوریانیانی ئەوروپا
7. کۆمەڵە – ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
8. حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
9. تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا
10. فیدراسیۆنی ئێزدیانی کوردستان
11. کۆدار
12. پارتی یەکێتی سوریانی – ڕۆژاوا
13. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
14. پارتی ئیسلامی کوردستان
15. نوێنەرایەتی (ه د پ) لە ئەوروپا
16. پارتی دیموکراتی کوردی سوریا
17. پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا
18. پارتی چەپی کورد - سوریا
19. پارتی دیموکراتی کورد – ئەلپارتی- سوریا
20. پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی سوریا
21. پارتی ڕزگاری کوردستان
22. پارتی سەوزی کوردستان (رێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی)
23. ئەنستیتۆی کورد لە برۆکسل
24. ڕێکخراوی دیموکراتیکی یارسان
25. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
26. تەڤگەری مۆدێرنیزەکردنی کوردستان - سوریا.
27. ئەنجومەنی شەنگاڵ لە دەروەی وڵات.
28. پارتی کۆمۆنیستی کوردستان.
29. پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان- الوحدة. (رۆژاڤا)
30. حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
31. پارتی سەوزی کوردستانی (رۆژاوا)
32. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
33. هەڤبەندی ئێزدییەکانی سوریا
#05-03-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,340 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-03-2019 (5 سال)
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 05-03-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 06-03-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,340 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,286
وێنە 105,182
پەرتوک PDF 19,474
فایلێن پەیوەندیدار 97,355
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
فۆڵدەر
شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک. شەهیدان - جوڕێ کەسی - قوربانیێ حەشدا شەعبی شەهیدان - جوڕێ کەسی - شەهیدێ سەنگەر شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باشوور شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - هەولێر شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.703 چرکە!