هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# دەربارەی چالاکی هێزەکانیان لە دژی داگیرکەران لەعەفرین وماڕەی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە هێزەکانمان لە 5ی نیسان لەعەفرین و ماڕەی چالاکیی هاوکات-یان ئەنجامداوە، لەوچالاکییانەدا 7چەتەکوژراون و6چەتەی تریش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: #شەڕڤان#انمان لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لەدژی سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورک، لەوچوارچێوەیەدا دوێنی شەڕڤانانمان لەسەر ڕێگای نێوان گوندی کیمارێ و بەرادێ-ی سەربە ناوچەی شێرئاوای عەفرین، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی گروپی حەمزە چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ چەتە کوژران و دووی دیکەش برینداربوون، دوای چالاکییەکە گروپێک لە چەتەکان کە بۆ هەڵگرتنی تەرمەکان هاتبوون کرانە، ئامانج و لەوێش چەتەیەک کوژرا وچەتەیەکی دیکەش برینداربوو.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر دوێنی 5ی نیسان، شەڕڤانانمان لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی گروپی حەمزە لە گوندی بەرادێ چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەشدا دوو چەتە کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە چالاکییەکی دیکە، هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاندووە: هەردوێنی شەڕڤانامان چەتەیەکی سەربە دەوڵەتی تورکیان لە گوندی تل مالد سەربە شارۆچکەی مارع کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییە نیشانگیرییە چەتەیەک کوژرا.[1]
#06-04-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,941 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!