بەکارەکەر بڵێيت خانم کاسە و کەوچکت ئەشکێنێ
رێزگرتن لە يەکتری کارێکی بەجێ يە، بەڵام بۆ ئەويش وتراوە(هەموو شت بەخوێ و خوێ-ش بە مەعنا) واتە سنورێک دەبێت بۆ هەموو هەڵوێست و کار و کردەوەيەک يان خواردن و خواردنەوەيەک هەبێت، کارەکەر يان بەکرێ گيراو و خزمەتکار واتە کارکەری ماڵ و ديوەخان و کيڵگە و تاد دەبێت هەم کاری ديار بێت هەميش شوێن و جێگەی ئەگەر ئه و بە ئارەزووی خۆی ڕەفتاری کرد تۆش پێی بڵێی خانم ئەوا دەبێتە خاوەنی ماڵ و پێ لەسەر پێيان دادەنێت و هەندێجار بەخاوەن کار و ماڵ دەڵێت(قەي چيەکا بۆ دەستێکی نادەيدەيتێ يان گەيەنێی خۆ دونيا خرا نابێت) يان هەندێجار لەخۆی دەردەچێت کاسە و کەوچکی ماڵ دەشکێنێت، ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکارهاتووە هەرکەسە و ماف و شوێن و جێگەی خۆی هەيە و کەس ناتوانێ کاری کەسێکيتر ئەنجام بدات و ڕێزيش وەک هەموو شتێک سنوری خۆی هەيە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,025 جار هاتیە دیتن