ئەمڕۆ چوارشەممە، 26/2/2020 بەڕێز نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێزان #بافڵ تاڵەبانی# و لاهوور شێخ جەنگی، بەبۆنەی هەڵبژاردنيانەوە بە هاوسەرۆکانی يەکێتيی نيشتمانيی کوردستان، پيرۆزبايی لێکردن و هيوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە پەيوەندييە تەلەفۆنييەکەدا سەرۆک نێچيرڤان بارزانی، وێڕای هيوای سەرکەوتن بۆ يەکێتيی نيشتمانيی کوردستان، باسی لە ڕۆڵی دياری يەکێتی لە قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا کرد و جەختی لە گرنگيی پێگە و هەوڵەکانی يەکێتی لەپێناو تەبايی و يەکڕيزيی پێکهاتە و لايەنە کوردستانييەکاندا کردەوە، هەروەها هيوای خواست هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونيان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆک #مام جەلال# بکات.
#26-02-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,401 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!