فیللەر؛ فیڵەر
ئەمڕۆ فیلەر بووەتە یەکێک لەو وشانەی کە زۆرترین جار ئەخرێتە ڕستەوە، بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە، ئەڵبەتە ئەویش بۆ مەبەستی جوانکاریی وەک: بۆڵدکردن وئەستورکردنی لێو، بەرزکردنەوەی ڕومەت و برۆ، پرکردنەوەی خەتی نێوان برۆ و ڕێککردنەوەی خواری لوت و پڕکردنەوەی چالی ژێرچاو، تەحدیدکرنی خەتی شەویلگە و مل و هتد..
چەند جۆریک فیلەر هەیە، بەڵام دیارترینیان کە زۆر بەکاردێت لەلایەن پزیشکانی جوانکارییەوە ترشی هایەلورۆنیک-Hyaluronic Acid ە کە ماددەیەکی جێڵییە، ئەو ماددەیە بە ڕێژەیەک لەژێر پێستدا هەیە، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن یان دابەزاندنی کێش، ڕێژەکەی لە پێستدا کەم ئەبێتەوە، دەرەنجام چرچی و لۆچی و خەت لە ناوچەکانی ڕوخسار پەیدا ئەبێت.. لە ڕێی بەکارهێنانی دەرزی فیلەر کە ئامادەکراوە لە سرنجێکی تایبەت بە قەبارەی 1 سیسی، ئەتوانرێ بە پێی پێویستی خەت و هێڵی ناوچەکانی ڕوخسار پربکرێتەوە ئەمیش ئاسایی تێکەڵ بە خانە و شانەی پێست ئەبێتەوە، سەرەنجام دەبێتە هۆی هێشتنەوەی بری ئاوی پێویست و جوانییەکی سرووشتی بۆ پێست.
جیاوازی فیلەر لەگەڵ زۆرێک لە ڕێگەچارەکانی جوانکاری دیکە ئەوەیە؛ ڕاستەوخۆ ئەنجامی ئیشەکە دەرئەکەوێت، کەسی چارەسەرکراو ئەتوانێت دوای ئەم چارەسەرە ڕاستەوخۆ بگەرێتەوە سەر ئیشوکاری ڕۆژانەی. [1]
تێبینی: کوردیپیدا ب هیڤییە تەمامیا پەیڤ و دەستەواژێن کوردی ب هەمی شێوەزارا ب پێناسا رێزمانی ڤە و ئێخستنا وان د ناڤ ڕستێ دا کومبکەت و وێنەی بو پەیدا بکەت ، هیڤییە هەڤکاریا کوردیپیدیا بکەن...
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 624 جار هاتیە دیتن