لە (رۆژی جیهانی پەرستاران) گەرمترین پیرۆزبایی لە پەرستاران بەگشتی و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە کوردستان بەتایبەتی دەکەین، ڕۆڵی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لە تەواوی پێشهات و قەیرانەکانی ڕابردوو پیشەنگ و پیشمەرگە ئاسا بوونە لە قەیرانی دارایی و خزمەتگوزارییەکانی ئاوارە و پەناهەندەکان و جەنگی دژ بە تیرۆرستانی #داعش# و بەرگریکردن و ڕۆژانی سەخت و ڕووداوە جۆراوجۆرەکان هەردەم لە هێڵەکانی پێشەوە بوونە، هەر لەم دەرفەتە سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان بەگشتی و شەهیدانی کارمەندانی تەندروستی و قوربانیان دادەنوێنین.
ئەمڕۆش لە سەرەتای دەسپێکردنی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بە گیانی مرۆڤدۆستانە و نیشتمانپەروەرانە بەوپەڕی لێهاتوویی ڕووبەڕووی هەموو قۆناغەکانی گەڕان و پشکینین و چارەسەری بووینەوە و ڕۆڵی بەرچاو و نمونەییان بینیوە تەنانەت ڕووبەڕووی تووشبوونیش بەو ڤایرۆسە بوونە، هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دەربازکردنی قۆناغی سەخت و دژوار دەبێتە هەوێنی کارنامەی کارەکانی داهاتووی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی تەندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبونیان، پاڵپشتی و پشتگیری تەواوی ماف و داخوازیەکانیان دەبێت و دووپاتی دەکەینەوە کەوا پەرستاران و کارمەندنی تەندروستی لە پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان بە مافی زیاتر و سازکردنی زەمینەی لەبارتر هەیە بۆ پێشخستنی زیاتری تواناکان و خۆشگوزەرانیان و دەرەنجام بۆ پتەوکردنی جومگەی سیستەمی تەندروستی لە کوردستانی خۆشەویستمان.
جارێکی تر سڵاو لە خزمەت و ماندوبوونتان و دووبارە پیرۆزە ڕۆژی جیهانی پەرستاران.
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#11-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,227 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!