گەریلاکانی #هەپەگە# لە چالاکییەکدا لە گەڤەری باکوری کوردستان زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورکیان بە تەواوەتی تێکشکاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەو بارەوە هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا-دا، ڕۆژی 25ی ئەم مانگە کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانمان دژی زرێپۆشێکی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی شەهید کارکەر و شەهید غەفور، سەربە گەڤەری جولەمێرگ، چالاکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا، زرێپۆشەکە بە تەواوەتی تێکشکێندرا، بەڵام ژمارەی ئەو سەربازانەی تێدا کوژران و برینداربوون، ڕوون نەبووەتەوە.
لە بەردەوامی هاتووە: ئەم چالاکییە بۆ بیرهێنانەوەی هەردوو فەرماندەکەی سوپای عێراق و فەرماندە عەگید گارزان کە لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکدا شەهید بوون ئەنجامدرا.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی 28ی ئەم مانگە کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ، دەوروبەری گوندی فلەهی لە زاپ و ڕۆژی 27ی ئەم مانگەش کاتژمێر 02:30 خولەکی دوانیوەڕۆ، ناوچەی قەبری زاهیر لە خواکورک، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە بۆردوومان کرا، لەم بوردوومانانەدا زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,447 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!