خێر بەخوێش، نەک بەدەروێش
دەروێش وشەیەکی کۆنی کوردی هەورامی یە بەمانای کەسێک دێت کە خەریکی پاککردنەوەی دەرون وخودی خۆیەتی و خۆی لەکاروباری خەڵکی هەڵناقورتێنێ و لەناکەس کاری دوور دەکەوێتەوە بۆ نزیکبوونەوە لە خودای تاقانه و پەرستراو، خوێش، واتە خۆیی و خزم و کەس وکار، دەروێش بەهۆی پەرستشەوە بەردەوام چاوی لە خەڵکە تێشوویەک و قوتێکی ڕۆژانەی پێ بدرێت، هەرچی خزم و کەس وکارە بە هۆی بارودۆخێکی نەخوازراو و لەدەست نەبوو و سەرووی دەسەڵاتی خۆیدا هەژار و نەدار دەبن، ئینجا خێر و خێرات، چاکە وچاککەکاری لەگەڵ خزم باشترە چونکە چاوناسە و چاوتان بەیەکتر دەکەوێتەوە، هەرچی دەروێشە دێت و دەڕوات و کەمتر چاوتان بەیەکدی دەکەوێتەوە بۆیە ووتراوە(خێر بەخوێش، نەک بەدەروێش).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 810 جار هاتیە دیتن