پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,149
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سکرتێرە 11
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 11

سکرتێرە 11
سکرتێرە 11

کەس دەنگی نەکردو هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد، سەرۆک وەزیران ئەوجارە تووندتر هاواری کرد : کێ بەو سەیەی من ڕەویەو پڕیدایتێ !؟ وەزیری پلان دانان یەک پێ قیت بۆوەو دەستی لۆمن درێژکردو گۆتی : جەنابی سەرۆک ئەوە..!! بووە غەربەغەرب و هات و هاوار، ئەمن دەماری مێشکم هەمووی ڕاوەستان و سەرم سوڕما لە بێ وەفایی وەزیری و ئەوها بەئاسانی ئەمنی فرۆشت، لەو وراتەی ئێکدی فرۆشتن چەند ئاسانە و ڕەنگە خواردنەوەی پەرداخە ئاوەکی قورستر بی لەمل شکاندن و فرۆشتنی ئێکدی..!

سەرۆک وەزیران بەینەکی تەماشای کردم، پاشان گازی سەرپەرشتیاری سەیەکانی کردو گۆتی : فەوری دەچن چارەسەری دەکەن، ئەویش گۆتی : گەورەم کێشەکە ئەوەیە سەیەکە باری دەروونی تێکچووە، چونکە قەت تووشی حاڵەتی وانەبووە، بڕواناکەم وا بەئاسانی بێتەوە سەرەخۆ ! سەرۆک وەزیران گۆتی : پەیوەندی بەو کۆمپانیایەی بکەن کەلۆیان ناردینە، پێیان برێ فەوری دختۆرەکی بنێرن و چارەی بکەن..! پاشان سەرەکی باداو گۆتی : ئەمن خۆشیم لێناکەوی، هەروەختی درم خۆش دەبی، دەبی ئێکەک لەمن پەیدابی و گووی دەوەزعەکەی بکا..!!

تەماشایەکی وەزیری پلان دانانم کردو گۆتم : بەشەرەفت پیاوی، ئەتوو ئەخلاقت نیە کورە..!؟ دەستەکی بەچەناگەی داهیناو گۆتی : لەسیاسەتدا نە ئەخلاق هەیە نەپیاوەتی، ئەوەی هەیە تەنها بەرژەوەندیە ! گۆتم : گوو بەگۆڕی توو و هینری کیسنجەری بی، کە ئەو گووەی خوارد..! وەختەکی سەرۆک وەزیران ئیشارەتی دامێ و گۆتی : وەرە !
چوومە لای سەرۆک وەزیرانی و ئەو ڕۆیشت و ئەمنیش کەتمە دووی، لەقەرەبارغیەکەی چووینە دەرێ، بەسەر قاندرمەی کەت لۆ قاتی سەرێ، گۆتم سەتاسەت دەمبا لەسەبانی فڕێم دەداتە خوارێ، چارەشم نەبوو دەبا بچم، قابیلە بتانم خۆم قورتارکەم، وەڵلا بەس بمەوێ هەرێم دەمکەنە بێژینگ، دوایێ کێوە هەردێی، لەو بارەگایە گەورەو هەزاری بەر هەزاریەی، تەئکید کۆمەرە سەیەکم تێبەردەدەن و هێسک و پیستم لەباریێکدی دەردەینن..!
گەیشتینە قاتی سەرخێ و لایدا بەلەکۆنەکی، لەوێ ڕاوەستاو ئەمنیش لەدووی ڕاوەستام، بەینەکی تەماشا داروبارەکانی دەورەی کۆشکەکەی دەکردو چاوی دەگێڕا، پاشان ئاوڕی لۆلای من داوەو گۆتی : دەزانی لۆ ئەتووم کردە وەزیری ژنان ؟ گۆتم : نەخێر ناوەڵلا ! گۆتی : چونکە وامزانی پیاوەکی ناسک و هێمن و لەسەر خۆی، بەران دیارە هەرسەنگاندنی من لۆ توو غەرەت بووە، ئەتوو ئەوها لەو سەیەی من بکەی، دەبی سبەینێ چ لەو هەموو ژنەی بکەی، وەڵلاهی وابزانم دەست ناپارێزی و هەموویان کەل و کۆم دەکەی..!! بەدەستەخۆم نەبوو پێکەنینم هات، ویستم برێم : مخخخخخ، یەکسەر پرسیارەکی دی لێکردم و گۆتی : وەزعی ددانەکانت کووە ؟ گۆتم : وەڵلا باشە لەخوای بەزیادبی، وەلەو یەک دووەکی ئاخیریم پڕکردتەوە، بەران بەگشتی باشن ! گۆتی : کا دەوت بکەوە ؟ وەڵلا ئەمنیش دەوم کردەوەو ددانەکانم جیڕ کردەوەو پیشانم دا، گۆتی : تەواوە هێشتا مەجالی گەززە هاویشتنت مایە..!! زەردەخەنەکم کردو چ قسەم نەکرد، پاشان گۆتی : لۆم بگێڕەوە ئەو سەیە لۆ وەیلێهات ؟ ئەمنیش لەئەلفی هەتا یای هەمووم لۆ باس کرد..! بەینەکی داماو گۆتی : مەعنای خەتای سەرپەرشتیاری سەیەکان بووەو ئیشی خۆی بەباشی نەکردیە..! پاشان گازی پاسەوانەکی خۆی کردو گۆتی : بڕۆن سەری سەرپەرشتیاری سەیەکان سفرکەن و حەفتەکی لەکولانەی سەیەکی بکەن، بەشکو دەبیتە پیاو..!!!!



لەگەر سەرۆک وەزیرانی چووینە خوارێ و لە هۆرەکەی دانیشتینەوە، نەچوومەوە لای وەزیری پلان دانان و بڕیارمدا زۆر ڕووی نەدەمێ، وەختەکی گۆتیان : فەرموون نان ئامادەیە ! هەستاین و هوردە هوردە خشین لۆ هۆرەکەی ئەو دیوی، مێزی درێژ درێژ داندرابوو، بەچار دەوریان کورسی بوو، تەماشام کرد هەتا چاوت حوکمی دەکرد خواردن داندرابوو، ئەوەی درت بچووبایێ لەسەر ئەو مێزانە بوو، بەس برنج لەوانەیە بە شەش حەفت نەوعی لێندرابوو، سنی گەورە گەورە داندرابوو، هی واهەبوو کەلەشی حەیوانی بەکاملی بەسۆرکراوەیی لەسەبوو، ئیدی هەبوو عەلەشیشی لەسەبوو، هەشبوو پڕی سەری تەیروتاربوو، هەموو جۆرە شلەکی لێبوو، قەیسی، فاسولیە، کودی، باینجان پاقلە..! سنی گەورە گەورە لەولاتر داندرابوون پڕی سەری ماسی بوو، ماسیەکان دیاربوو لەسەر ئاگری سۆر کرابوونەوەو چار دەوریان لیمۆو تەماتەو بیبەری درێژبوو، ساوارو قەرەخەرمان کراشەیان دەکرد، سەلاتە هەر حسابی نەبوو..!

چووم لەنێزیک سنیەکی گەورە دانیشتم، سنیەکە ماسی لەسەربوو، وەزیری ژینگەی کەتە تەنیشتەمن، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : لۆ نایێی بچینە ئەولاتر ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەو سنیەی دەبینی ئەوگۆشتە ڕەشەی لەسەرە ! گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەوە گۆشتی مامزیە، دەمێدی سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاوچیان پێی گۆتم : گۆتی : بەستر پێرێ چووینە ڕاوێ و لەو چیایانە سێ چار مامزی دەرەجە ئێکمان ڕاوکردو بەدیاری لۆ سەرۆک وەزیرانمان هینایە !! گۆتم : ئەتوو وەکو وەزیری ژینگە هیچت نەگۆ ؟ گۆتی : بەرێوەڵلا زۆر توڕەبووم و گلەییم لێکرد، گۆتم : ئێ، گۆتی : پێمگۆ برادەراتی ئەوها دەبی، چەند لەمێژە وەعدت بەمن دایە مامزەکم لۆبینی و هەر نەتهینا..!!

دەستمان بەنان خواردنێ کرد، کۆمەرە جاحێرەک لەسەرمان دەگەڕان گۆشتی برژاو کەبابی گەرمیان دەداینێ، کەبابەکیان لۆمن ڕاگرت، گۆتم : مەمنون ناخۆم، دەترسێم زۆر چەوربی، چونکە زەختم هەیە، بەرپرسی زانایانی ئاینی پێکەنی و گۆتیەمن : ڕاکێشەو ئاوایکە، کەبابی ئێرە جودایەو قیمەکەی بەئاوی سرکەو لیمۆی دەشێلرێ، دوایێ کەباب بیژیەو جێی خۆی دەکاتەوە ! گۆتم : دەرێی شارەزای لەخواردنەکانی ئێرە..؟ کەبابەکی بەسافی هاویشتە دەوی و گۆتی : بەرێ بەرێ، ئەمن مشتەری دائیمی ئێرەمە..!

دیتم سنیەکی گەورەیان هیناو پڕی سەری گۆشتی هوردکرای ناسک بوو، دەورەی هەموو سماقی کووترای بوو، لۆمنی ڕاگرت ! گۆتم : ئەوە گۆشتی چیە ؟ کابرا گۆتی : نەعامە ! نەمزانی نەبخۆم نەنا..! وەزیری ناوخۆ چاوی لەمن بوو دوودرم، گۆتی : ڕاکێشە جەنابی وەزیر ! ئەتوو بەحوکمی ئەوەی ئەو وەزارەتە حەسساسەت لەبەر دەستیە پێویستت پێدەبی، زەردەخەنەکی کردو چاوەکیشی لێقووچاندم..!! گۆتم : لۆ ئەوە لۆچ باشە ؟ سەری هینا پێش و گۆتی : پخ پخ..!! گۆتم : پخ پخ چیە ؟ وەزیری گەشت و گوزار سەرەکی باداو گۆتی : دەفع اللێل دەفع اللێل..!!! زەردەخەنەکم کردو لەدری خۆم گۆتم : ئەوجارە پێدەچی کابینەی حوکمەتەکەمان زۆر تۆکمەبی، چونکە ماشەڵلا وەزیرەکان لەهەموو شتەکی خیبرەیان هەیە..!!!



نەتدەزانی دەست لۆچ درێژ کەی و چبخۆی، ئەمن بەخۆم تەبیعاتەکم هەیە، ئەگەر خواردن لەهەموو نەوعەکی داندرابی سەرم لێدەشێوێ و نازانم دەست لۆچ ببەم..! هەر چاوم دەگێڕا لەخواردنەکان، وەختەکی ئەو ژنەی لەپەرلەمانی کردیە هەرا لەسەرم و تڕی لێبەردەدام، وەدەرکەت و لۆلای من هات، قاپەکی گەورەی لەسە دەستی بوو، ترسەکم لێنیشت، گۆتم : سەتاسەت دێ بەسەسەری من دادەکاو لەگۆشت و چەوریم هەردەینی، کورسیەکەم کێشاوەو خۆم بڕەک سووڕاند، وەبی مەجالی ئەوەی وەرگرم هەرێم..! دیتم ژنەکە بەرەو ڕووم دێ و پێدەکەنی، گۆتم : تەواو بەفێر وەدەکا هەتا هەرمخەرەتێنی، بەتەواوی خۆم ئامادەکرد لۆ شەڕەکی گەورە..!

گەیشتە کنەمن و پێکەنی و گۆتی : فەرموو وەزیرە نازدارەکەی خۆمان، ئەو خواردنەم بەتایبەتی لۆتوو هینایە، قاپەکەی لەپێشەمن داناو گۆتی : هیوادارم بەدرت بی..!! تەماشایەکم کردێ و تەماشایەکی قاپەکەم کرد، ئەوجارەش تەماشای ژنەم کردەوە، سەرەکی لەقاندو چاوەکی لێقووچاندم، جەماعەتی دەوروبەرم هەموو دەستیان سارد ببوو لەنانی و تەماشای ئەو دیمەنە تراجیدیەیان دەکرد..! هێزم دابەرخۆم و گۆتم : لۆمنت هینایە ؟ گۆتی : بەرێ بەرێ، گۆشت قابیلی بازیە، سەری لەبن گێی نام و گۆتی : بتبینم نەتناسم..!! لەگەر ئەو قسەی هەزارویەک داڵغەو خەیاری قۆڕم لۆهات..!! ئێ وەڵلا وەبیللا ئەنگۆش بن هەر ئەو داڵغە قۆڕانەتان لۆدێ، ژنەک لەوسەریڕا بێ و نانت لۆبینی و چاوت لێبووقچێنی و بەبازت بشووبهێنی هەر ئەو داڵغە قۆڕانەتان لۆدێ..!!

تەماشایەکی قاپەکەم کردەوەو گۆتم : ئەو خواردنە چیە ؟ گۆتی : کۆردن بلوو ! گۆتم : چ ؟ گۆتی : کۆردن بلوو، تێکەرەی گۆشت و پەنیریە، خۆتمان لێ خەشیم مەکە، یەعنی نازانی چیە..! زەردەخەنەکم کردوو سوپاسم کرد، سەری هیناوە پێش و گۆتی : سبەینێ دەچیە وەزارەت ؟ گۆتم : ئیشاڵلا، گۆتی : کەس بەسکرتێرە دانەمەزرێنی، سکرتێرەی توو عایدی منەو ئەمن تەرتیبی دەکەم، سبەینێ سعات دە مەوعیدمانەو شەوێش کۆنتاکمان دەبی..!! کۆردن بلوو و کۆننتاک لێک نێزیکن، چونکە گۆشت و پەنیریان دەکەوتە بەینێ، لەکوردەواریش هەروایە، ژنەک ئەگەر خڕوپڕو ناسک و سپی بی دەرێن : دەرێی پەنیرە..!!!

ژنەکە بزەکی کردو دەستەکی لەسەر شانی دانام و گۆتی : بای..! ئەمنیش خۆم مسەققەف کردو زەردەخەنەکم لۆ کردو گۆتم : بای..!! ژنەکە بەگ کشاوەو ڕۆیی..! جەماعەتی دەوروبەرم دەویان پڕی ئاو ببوو، وەزیری داد ڕانە مریشکەکی لەدەستی بوو، برندی کردو ڕووی ڕانە مریشکەکەی لەمن کردو گۆتی : هەی کائینات، بەس پێم برێ ئەتوو چت لەگیرفانیە ؟ گۆتم : کارتی نیشتمانی و سێ بیست و پێنجی گێ سۆر..!! سەرۆکی زانایانی ئاینی لەپڕمەی پێکەنینێی و هەرچی قەرەخەرمانی لەدەوی بوو هەمووی دەرپەڕی، گۆتی : ئەو وەزیرە زۆر فێربازەو عەنتیکە خۆی لەگێلی دەدا، جەماعەت، بە ئاسانی دەرەقەتی نایێین..! وەزیری کارەبای پێکەنی و گۆتی : جەنابی وەزیر لەئێستاوە بەختی ڕۆشن و ڕۆناکە..! چدەنگم نەکردو زەردەخەنەکم لۆ کردن، دوایێ گۆتم : براینە ئەنگۆ لۆ خۆتان مشەوەش کردیە، کابرایەک وەزیری ژنان بی، حەشری هەر لەگەر ژنان دەبی، وەزیری ژینگە گۆتی : چت دەوێ غەددار جی پی ئێسی ژنان لەگیرفانی خۆتەو وا بەدەستی خۆی خواردنت لۆ دەینی..!!

تەماشایەکی کۆردن بلووەکەم کردو بەچەنگاری بڕەک هەرگێڕو ورگێڕم کرد، وەزیری کشت وکاڵ گۆتی : لێ مەترسێ و بخۆ، پەنیرەکەی ئەسلیە ! گۆتم : دیارە لەو دەشتەی خۆمان هاتیە ! گۆتی : دەشتی چ و حاری چ، ئەمن بەتایبەتی لە بەلجیکام ئیستیراد کردیە لۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی ! گۆتم : بەڕاستتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا لەشیری ماینی دروست دەکرێ و کیلۆی بە هەزار دۆلاریە..!!!

مایتی...[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,374 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتێن پەیوەستکری: 85
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 14-04-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 14-04-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 31-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,374 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلا وێنەیی 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلا وێنەیی 1.0.1298 KB 14-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,149
وێنە 105,820
پەرتوک PDF 19,710
فایلێن پەیوەندیدار 98,681
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - چەپ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.797 چرکە!