کوردی دۆ نەدیوو
کورد پیشەی سەرەکی شوانکارە و وەرزێرییە، دۆ کە لە شیرمەنی مەڕوماڵات دێتە بەرهەم، لە زۆرێک لە ئیدیۆمەکاندا بەکارهاتووە وەک(دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کرد، نانی بەدۆی ڕا ناگات، کەس بەدۆی خۆی ناڵێت ترشە، فڵانە کەس دۆی ڕژاوە) ڕان و مێگەلەکان دۆیان زۆر وزەوەند بووە، ژەمی سەرەکی شوانکارە و کشتیار و وەرزێران بووە، لەهەندێ وەرز کەم دەبێت و بۆ ماوەیەک نامێنێ، کاتێک سەر لەنوێ پەیدا دەبێتەوە لەوەرزی بەهار و مانگی ئاداردا کەوتراوە(ئادار ناچێ بێ دۆ، نیسان ناچێ بێ جۆ)، ئەگەر کورد توشی ببێتەوە شاگەشکە دەبێت، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێک زۆر پەرۆش بۆ شتێک یان کارێک دەوترێت(کوردی دۆ نەدیوو)ە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 809 جار هاتیە دیتن