دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیان ڕادەگرت و دایان دەبەستا و پەلکە شوتی و خەیار و پاشماوەکانی چێشت و خۆراک و جۆ و ئاوێکی باشیان لەبەر سێبەر پێ دەدا و بەمەش لەشوێنی خۆیەوە قەڵە و تەمبەڵ دەردەچوو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی قەڵە و تەمبەڵ و تەوەزەڵ دەوترێت(دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 744 جار هاتیە دیتن