من ئەهلی لەزەتێکی شیرینم
لەزەتی خوێن و ماچ
لەزەتی سەماو برین
لەزەتی باوەش و مەرگ
لەزەتی گوێ گرتن لە گۆرانیەکی بریندار
شیعرێکی پەرچەم ڕەش
لەزەتی نیگایەکی پڕ لە جوێن
عیشق نەبێ کێ
لە حاڵی ئەو بێچووە دەگا کە دایکی
لە کوڵانەکەی جێی هێشتووە
بۆ گەڕان بۆ پارویەک نان و ئازادی
عیشق نەبێ کێ
دەتوانێ دەرەقەتی ناشیرینی گورگێک بێ
کە لورەی تەنیایی و شەهوەت دەکا
هێمن ڕەفیق
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 423 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!